ئەپڵ ڤیدیۆیەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە و توانای بەرگەگرتنی مۆبایلی ئایفۆن 12 لە دۆخە نەخوازراوەکاندا دەخاتە ڕوو

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ ڕیکلامێکی نوێی لە بارەی بەرگەگرتنی مۆبایلی ئایفۆن 12 بڵاو کردەوە لە دۆخە نەخوازراوەکاندا، ئەمە یەکەم جار نییە ئەپڵ ئاماژە بەم باسە بدات، وەک بینیمان لە کۆنگرەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 12 ئەپڵ ئاماژەی بەوەدا ئەم 4 نەوەیە باشتر کراون بۆ بەرگەگرتنی ئاو و دۆخە نەخوازراوەکانی دیکە

 

ناوی ڕیکلامەکە (Cook-چێشت لێنەر)ـە، چێشت لێنەرەکە دەیەوێت ڕەچەتەیەک فێربێت لە خوێندنەوەی لە ئایفۆن 12ـەکەوە و ئەنجامەکەی ئەوەیە کە بڕە سۆسێکی زۆر لەسەر ئایفۆنەکە دەڕژێت و پڕی دەکات لە ئارد و چەندین جار بیبەر لەسەر مۆبایلەکە دەهاڕێت و ورد دەکات

 

 

 

وە کاتێک ئەم پرۆسەیە تەواو دەبێت هێشتا ئایفۆنەکە وەک جاران کار دەکات و لە کۆتاییدا چێشت لێنەرەکە ئایفۆنەکە بە ئاو پاک دەکاتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ بڕوانامەی IP68 کە مۆبایلەکە لە خۆی دەگرێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vomq1W
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە