بە فەرمی جۆری جیهانی زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 10 نمایش کرا

 

 

دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 10 لە وڵاتی هیندستان، ڕێدمی بە فەرمی جۆری جیهانی مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 10 ڕاگەیاند، کە جیاوازییەکی کەمیان هەیە، جۆری پرۆ ماکس لە هیندستان بە جۆری پرۆ بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەخرێت

 

Redmi Note 10 Pro

 

بەهێزترین مۆبایلی زنجیرەی ڕێدمی نۆوت 10 بریتییە لە ڕێدمی نۆوت 10 پرۆ، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Super Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت

 

لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی بە هەستەوەری Samsung ISOCELL HM2 و کامێرای دووەمی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ تێلی-ماکرۆ کامێرا و 2 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای قووڵی، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

 

 

کار بە چیپسێتی سناپدراگۆن 732G دەکات و بە ڕامی 6 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پاترییەکی قەبارە 5,020 مللی ئەمپێر.کاتژمێری بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات لە خۆ دەگرێت لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکەدا

 

لە ڕۆژی 8 مانگ بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی برۆنز و شین و خۆڵەمێشی و بە نرخی 279 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 299 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 329 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

Redmi Note 10

 

ڕێدمی نۆوت 10 ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری Amoled لەسەر جێگیر کراوە ڕووناکی تاوەکو 1100 نێت بەرز دەبێتەوە

 

چوار کامێرا لە خۆ دەگرێت لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 678 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

 

بە ڕەنگی خۆڵەمێشی و سپی و سەوز بەردەست دەخرێت و نرخی 179 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 199 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 279 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

Redmi Note 10S

 

ڕێدمی نۆوت 10 ئێس تەواوی تایبەتمەندییەکانی وەک مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 10 وایە، تەنها لە کامێرا و چیپسێت جیاوازن، ڕێدمی نۆوت 10 ئێس کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و ڕێدمی نۆوت 10 کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵە و ڕوونی و جۆر و هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە وەک یەکن

 

تەنها چیپسێت نەبێت کە ڕێدمی نۆوت 10 ئێس چیپسێتی MediaTek Helio G95 لەسەر جێگیر کراوە و ڕێدمی نۆوت 10 چیپسێتی سناپدراگۆن 678 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها بە ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

 

بە ڕەنگەکانی شین و سپی و خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت، نرخی 229 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 و نرخی 249 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 279 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

Redmi Note 10 5G

 

لە کۆتاییدا ڕێدمی نۆوت 10 5G دێت، تاکە مۆبایلی زنجیرەکەیە لە ڕوونمای ئەمۆلید بێ بەش بێت، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی دەبێت لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز

 

چیپسێتی MediaTek Dimensity 700 بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لەسەر جێگیر کراوە و سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

 

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوە بە هێزی 18 وات دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت

 

بە ڕەنگەکانی برۆنز و شین و خۆڵەمێشی و نرخی 199 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 229 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kWrvK9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە