ڕیەلمی زانیاری لە بارەی کامێرا 108 مێگاپێکسڵییەکەی پێش نمایش کردنی مۆبایلی ڕیەلمی 8 پرۆ دەخاتە ڕوو

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ ڕیەلمی بۆنەیەکی ساز کرد بۆ خستنە ڕووی نوێترین هەستەوەر بۆ مۆبایلە نوێیەکانی، ڕیەلمی 8 پرۆ هەستەوەری Samsung ISOCELL HM2 لەسەر جێگیر دەکرێت بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ و تەکنەلۆژیای 1in9ـی Binningـی تێدا بەکار هاتووە و توانای هەیە 3 هێندە نزیککردنەوە بە بێ هیچ تێکچوونێک ئەنجام بدات

 

هەستەوەری Samsung ISOCELL HM2 هەستەوەرێکی 1/1.52ـە بە قەبارەی پێکسڵی 0.7 μm و توانایەکی زۆر باش لە سەرنجدان(فۆکەس) و چرکاندنی وێنەکان بە ڕوونی 12000×9000 پێکسڵ و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا، ڕیەلمی چەند گۆڕانکارییەکی لە هەستەوەرەکەدا کردووە بۆ مۆبایلی داهاتووی ڕیەلمی 8 پرۆ

 

 

سێ هێندە نزیککردنەوە بێ هیچ تێکچوونێک یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی وردەکارییەکان و ڕەنگەکان لە کاتی نزیککردنەوە بە هەستەوەری 12 مێگاپێکسڵی، پرۆسێسکردنی ئەم وێنەیە بە شێوەیەکی 8 جاری یەک لە دوای یەکی 12 مێگاپێکسڵی ڕوودەدات، کە دواتر بە یارمەتی لۆگاریتمی دیکە ڕوونی وێنەکە زیاد دەکرێت

 

 

کامێرا 108 مێگاپێکسڵییەکە تایبەتمەندی Starry Mode بۆ ڤیدیۆی time-lapsـی ئاسمانەکان لە خۆ دەگرێت، بە شێوەیەکی گشتی ئەم ڤیدیۆیانە بە چەند کلیپێک تۆمار دەکرێن و دواتر لەسەر کۆمپیوتەر دەستکاری دەکرێن، ڕیەلمی ئەم پرۆسەیە بە ئەلگۆریتمێک ئەنجام دەدات کە بریتییە لە چرکاندنی 30 وێنە لە ماوەی 480 چرکە(8 خوولەک) و لە ئەنجامدا ڤیدیۆیەکی 1 چرکەی time-laps بەرهەم دێت و ئەم کردارە دووبارە دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە ئەنجام

 

 

تایبەتمەندییەکی تری زیاد کراو بۆ هەستەوەرەکەی سامسۆنگ لە لایەن ڕیەلمییەوە بریتییە لە تایبەتمەندی Tilt-shift time-lapse، ئەلگۆریتمێک بەکار دێنێت بۆ تۆمار کردن و چرکاندنی ڤیدیۆ و وێنەی title-shift، ئەم مۆدە نوێیەی کامێرا ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ گۆشە، شوێن، و زیاتریش لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی کامێرای مۆبایلەکەوە دیاری بکەیت، ڕیەلمی 8 پرۆ دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان خاوەن تایبەتمەندی Tilt-shift time-lapse بێت

 

 

هەروەها ڕیەلمی چەند فلتەرێکی نوێی بۆ پۆرترەیت ڕاگەیاند کە Neon Portrait, Dynamic Bokeh Portrait, AI Color Portraitـن و جیاوازی و جوانی خۆیان دەبەخشن

 

 

 

لە کۆتاییدا دیزاینی بەشی دواوەی مۆبایلی ڕیەلمی 8 پرۆ ئاشکرا بوو کە چوار هەستەوەری کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت و کەمێک هاتوونەتە پێشەوە و لە دواوەیدا کەمێک چەمانەوە بەدی دەکرێت، لەگەڵ دروشمی کۆمپانیاکە کە ‘Dare to leap’ـە

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37Zpl6T
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە