زنجیرەی ڕێدمی نۆوت هەمیشە خواستێکی زۆری لەسەر بووە بەهۆی نرخی کەم و تایبەتمەندییەکی باش لە مۆبایلەکانیدا، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕێدمی نەوەی دەیەمی لەم زنجیرەیە لە هیندستان نمایش کرد بە سێ نەوەی نوێ بە ناوەکانی ڕێدمی نۆوت 10 و ڕێدمی نۆوت 10 پرۆ و ڕێدمی نۆوت 10 پرۆ ماکس
Redmi Note 10 Pro Max
باشترینی زنجیرەکە دەبێت بە لە خۆ گرتنی ڕوونمایەکی تێکڕای نوێ بوونەوە 120 هێرتز لە جۆری سووپەر ئەمۆلید، ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە بە ڕوونی +FHD، هەروەها چاڵێکی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت ، پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR10 دەکات و ڕووناکی تاوەکو 1200 نێت بەرز دەبێتەوە، هەروەها بە ڕوونما پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە
لە دواوەیدا، کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سامسۆنگ ISOCELL HM2، هەروەها کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک بۆ ماکرۆ و تێلەفۆتۆ بۆ نزیککردنەوەی 2 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ و کامێرایەکی قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ
بە ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت و چیپسێتی سناپدراگۆن 732G لەسەر جێگیر کراوە و کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات و IR Blaster و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و دوو بڵندگۆی جۆری Stereo و بڕوانامەی IP 52 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,020 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات
نرخی لە INR 18,999 کە بە نزیکی دەکاتە 261 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت دەست پێ دەکات و نرخی INR 19,999 کە بە نزیکی دەکاتە 275 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی INR 21,999 کە بە نزیکی دەکاتە 302 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، بە ڕەنگەکانی برۆنز و شین و شین و ڕەشێکی تاریک
Redmi Note 10 Pro
هەمان جۆری ڕوونما و تایبەتمەندی جۆری پرۆ ماکس و هەمان چیپسێت لە خۆ دەگرێت، بەڵام کامێرای دواوەی لە جیاتی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Samsung GW3 و تەواوی کامێراکانی دیکەی هەمان ڕوونی لە خۆ دەگرن
هەمان قەبارەی پاتری و هێزی بارگاوی کەرەوە لە خۆ دەگرێت و دەرچەی هێدفۆن جاک و بڵندگۆی Stereoـش لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت
نرخی دەستپێکی بریتییە لە INR 15,999 کە بە نزیکی دەکاتە 220 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها نرخی INR 16,999 کە بە نزیکی دەکاتە 234 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، نرخی INR 18,999 کە بە نزیکی دەکاتە 261 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی شین و ڕەشێکی تاریک و شین و برۆنز بەردەست دەخرێت لە ڕۆژی 17 مانگ لە وڵاتی هیندستان
Redmi Note 10
هەرچی ڕێدمی نۆوت 10ـیە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری سووپەر ئەمۆلید لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت و چیپسێتی سناپدراگۆن 678 بەردەست دەخرێت
لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بو هەستەوەری Sony IMX582 و کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت، کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات، هەروەها کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات لە نێو پاکەتەوە
بە نرخی دەست پێکی INR 11,999 کە بە نزیکی دەکاتە 165 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی INR 13,999 کە بە نزیکی دەکاتە 192 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی سەوز و ڕەش و سپی بەردەست دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bUIyYM
via IFTTT