کۆمپانیای ZTE نەوەی دووەمی کامێرای ژێر ڕوونمای لە کۆنگرەی MWC 2021 ڕاگەیاند

 

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی MWC 2021 لە وڵاتی چین کۆمپانیای ZTE چینی نەوەی دووەمی کامێرای ژێر ڕوونمای نمایش کرد و پیشانی دا، جۆرێکی سەرکەوتووتری کامێرای ژێر ڕوونمایە بەراورد بە نەوەی یەکەم بە باشتر کردنی جۆراو جۆر بەراورد بە نەوەی پێش خۆی

 

بۆ ئەوانەی کە نازانن، کۆنگرەی MWC کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت لە شوێن و جێگای جۆراو جۆر، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان لە بواری مۆبایلی زیرەک نوێترین تەکنەلۆژیایەکانی خۆی پیشانی بەکارهێنەران دەدەن، وەک لەمساڵدا تیشکی زۆر خراوەتە سەر تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم، ژیری دەستکرد، ئامێرە زیرەکەکانی نێو ماڵ، و داهێنانەکانی دیکە، ئەمڕۆ کۆمپانیای ZTE لە بۆنەکەدا کۆنفرانسێکی خۆی ساز کرد و نەوەی دووەمی کامێرای ژێر ڕوونمای پیشان دا، نەوەی یەکەمی کامێرای ژێر ڕوونمای لەسەر مۆبایلی ZTE Axon 20 5G جێگیر کردبوو

 

 

لەو کاتەوە کۆمپانیاکە تیشکی لەسەر ئەوە بووە نوێکاری ئەنجام بدات لە کامێرای ژێر ڕوونما، یەکێکیش لەو باشتر کردنانە بریتی بووە لە چڕی پێکسڵ لە ئینجێکدا یاخوود ppi، کە نەوەی پێشووی 200ppi بوو و ئەم نەوەیە 400ppi لە خۆ دەگرێت، بە واتەیەکی تر ڕوونماکە دەتوانێت وێنەی تیژتر و ڕوونتر پیشان بدات، هەروەها کۆمپانیاکە زانیاری زیاتری لە بارەی ڕوونمای سەرەکی مۆبایلی زیرەک شی کردەوە

 

باشتر کردنەکانی دیکە بریتییە لە ڕێژەی تێکڕای نوێ بوونەوە لە پانێڵەکەدا، ڕوونما نوێیکە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەبێت بەراورد بە نەوەی یەکەمی کامێرای ژێر ڕوونما کە تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی 90 هێرتز بوو، هەروەها لە کاتی کۆنفرانسەکەدا، کۆمپانیاکە یەکەمین تەکنەلۆژیای ژێر ڕوونمای ڕووناکی بنیاتنراو ڕاگەیاند بە شێوازی سێ دووری، ڕێگەت پێدەدات بە شێوازی سێ دووری ناسەرەوەی ڕووخسار جێگیر بکەیت، کە باشترە لە ناسەرەوە ڕووخسارەکانی ئێستا کە بە شێوازی دوو دوورییە، واتە لە ئێستادا یەکێکە لە سەلامەتترین و بەهێزترین تەکنەلۆژیای بایۆمەتری کە هەبێت بە شێوازی سێ دووری



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3urTo0I
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە