یەکەمین وێنەکانی ئەزموونی خزمەتگوزاری xCloud لەسەر وێبگەڕەکان بڵاو کرایەوە

 

 

مایکرۆسۆفت دەستی کردووە بە تاقی کردنەوەی خزمەتگوزاری هەوری xCloud لەسەر وێبگەڕەکان، ئەو سەرچاوانەی کە ئاشنان بە پلانەکانی مایکرۆسۆفت بە ماڵپەڕی The Vergeـیان وتووە کە مایکرۆسۆفت ئێستا وەشانی وێبگەڕ بۆ خزمەتگوزاری هەوری xCloud تاقی دەکاتەوە پێش ئەوەی بەردەستی بخات، خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات خزمەتگوزاری هەوری xCloud لەسەر وێبگەڕەکان تاقی بکەنەوە، هەروەها ڕێگەیەکە بۆ کار پێ کردنی خزمەتگوزارییەکە لەسەر ئایفۆن و ئایپادەکان

 

هەر وەک ئەوەی کە خزمەتگوزارییەکە لەسەر تابلێتەکانی ئەندرۆید و مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەردەستە، وەشانی وێبیش بەهەمان شێوە شێوازێکی ساکاری هەیە و بەشی پێشنیاری یارییەکان لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت بەردەوام بیت لەو یارییانەی کە پێشووتر کردووتن، هەروەها هەموو یارییەکانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass Ultimate دەتوانیت بە شێوەی هەوری بەدەستی بهێنیت و یاری پێ بکەیت، هەروەها یارییەکان بە شێوازی Full Screen(تەواوی ڕوونما) دەبن و پێویستت بە دەسکێک دەبێت بۆ کار پێ کردنی خزمەتگوزارییەکە لەسەر وێب

بە تەواوەتی ڕوون نییە کە مایکرۆسۆفت چ ڕوونییەکی یارییەکان لە خزمەتگوزارییەکەدا لەسەر وێب بەردەست دەخات، بۆیە نەرمەواڵەکە هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی ڕەقەکاڵای کۆنسۆڵی Xbox Series X واتە بە تەواوەتی پشتگیری ڕوونی 4K ناکات تاوەکو مایکرۆسۆفت ڕاژەکاری خزمەتگوزاری هەوری xCloud نوێ دەکاتەوە بە ڕەقەکاڵای کۆنسۆڵی Xbox Series X

 

هەروەها مایکرۆسۆفت لە پلانیدایە ئەم وەشانەی وێب بۆ ئەپی Xbox لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری Windows 10 بەردەست بخات، هەروەها وەشانی وێب دیارە لە ئێستادا سنووردار کراوە لەسەر وێبگەڕەکانی Google Chrome و Microsoft Edge وەک خزمەتگوزاری هەوری Google Stadia، مایکرۆسۆفت پلانی وایە وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزارییەکە لەسەر وێب لە بەهاری ئەمساڵدا بەردەست بخات و تاقی بکاتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37gLvl3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە