بە فەرمی هێدسێتی نوێی بێتەلی Xbox نمایش کرا

 

 

بە فەرمی لە دوای نمایش کردنی یەکەمین هێدسێتی ئێکس بۆکس کە لە ڕۆژانی کۆنسۆڵی Xbox 360 نمایش کرا، ئەمە دووەمین نەوەی هێدسێتی ئێکس بۆکسە کە نرخی 99 دۆلار دەبێت و مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و پەیوەستی هەر یەک لە کۆنسۆڵەکانی Xbox One و Xbox Series X|S و کۆمپیوتەر و مۆبایل لە ڕێگەی Bluetoothـەوە دەبێت

 

نەوەی نوێی هێدسێتی ئێکس بۆکس بە شێوازی ئێکس بۆکسە نوێیەکان واتە Xbox Series X|S دیزاین کراوە، گوێچکەیەکی چەرمی گەورەی هەیە و پشتگیری هەر یەک لە تەکنەلۆژیاکانی Windows Sonic و Dolby Atmos و DTS Headphone:X spatial sound دەکات

 

 

ئێکس بۆکس کاری لەسەر باشتر کردنی جۆرایەتی مایکرۆفۆنی هێدسێتەکە کردووە، ئەم هێدسێتە نوێیە دوو دەنگ جیاکەرەوە و مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت بۆ یارمەتی جیاکردنەوەی دەنگی پاشبنەما، هەروەها دەتوانیت هێدسێتەکە پەیوەست بکەیت بە مۆبایلەکەت و ئێکسبۆکسەت لەهەمان کاتدا، ڕێگەت پێدەدات گوێ لە دەنگ یان پەیوەندییەکان بگریت لە مۆبایلەکەتەوە لەکاتی یاریکردندا

 

 

هێدسێتی نوێی ئێکس بۆکس بەرگەی 15 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە، هەروەها لە ڕێگەی دەرچەی Type-Cـەوە بە 30 خوولەک بارگاوی کردنەوە توانای هەیە 4 کاتژمێر کار بکات، بە تەواوەتی 3 کاتژمێری دەوێت بۆ بارگاوی بوونەوە، هەروەها مایکرۆسۆفت ئەپی Xbox Accessories نوێ دەکاتەوە بە زیاد کردنی تایبەتمەندییەکانی (control over the equalizer, bass boost, auto-mute sensitivity, mic monitoring, brightness of the mic mute light)، هێدسێتەکە لە ڕۆژی 16 مانگی داهاتوو لە سەرتاسەری جیهان بەردەست دەبێت بە نرخی 99 دۆلار، هەروەها لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە بۆ هێدسێتە نوێیەکە لەسەر کۆگای مایکرۆسۆفت بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tZBX7L
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە