سۆنی کار لەسەر هێدسێتی نوێی پلەیستەیشن VR دەکات بۆ پلەیستەیشن 5

 

 

سۆنی لە کۆتاییدا ئاماژەی بە نەوەی نوێی هێدسێتی VR پلەیستەیشن کرد بۆ پلەیستەیشن 5 و بەرهەم هێنەری کۆنسۆڵەکە یەکەم وردەکاری لە هێدسێتی VR داهاتوو دەخاتە ڕوو بۆ دواهەمین نەوەی کۆنسۆڵەکەیان، بە تیشک خستنە سەر هەموو ئەزموونەکان دەبێت بە شێوازێک کە جۆرایەتی بەرز دەکرێتەوە و توانایەکی باشتر پێشکەش دەکات و بواری بینین زۆرتر دەبێت و شوێنپێهەڵگرتنی زیاتر بە ئەنجام دەگات، هەروەها دەسکەکانی هێدسێتە نوێیەکە توخمەکانی دەسکی پلەیستەیشن 5 هەڵدەگرێت و زانستی کار بەندی تێیدا باشتر کراوە

 

هەروەها هێدسێتە نوێیەکە بێتەل نییە و بە یەک وایەر پەیوەست دەکرێت بە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5ـەوە، ڕاستە بێتەل نییە بەڵام باشترە لە نەوەی پێشووتری کە سیستەمێکی ئاڵۆزی فرە وایەری لە خۆ دەگرت کە زۆر بێزارکەر بوو، بەداخەوە دەبێت ئارامت هەبێت چوونکە سۆنی دەڵێت هیچ هێدسێتێکی VR نوێ نابینرێت بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 لەمساڵدا، ئەم ئاشکرا کردنە زیاتر ئامانج لێی ئەوەیە دڵنیا ببینەوە هێدسێتی نوێی VR بۆ پلەیستەیشن بوونی دەبێت لە داهاتوودا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3qN0RWb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە