بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Volkswagen: ئێمە ناترسین لە پرۆژەی ”ئۆتۆمبێلی ئەپڵ“

 

لەم دواییەدا و پێشووتریش دەنگۆ بە شێوەیەکی زۆر زۆر بەربڵاو بڵاوبۆتەوە کە پێشبینی دەکەن ئەپڵ کار لەسەر درووست کردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر(خۆ لێخوڕ) دەکات و کۆدنەیمەکەی بریتییە لە ”Project Titan-پرۆژەیەکی زەبەلاح“ و دەنگۆکان دەڵێن ئەپڵ لە ساڵی 2014ـەوە کار لەسەر ئەم پرۆژەیە دەکات و پێشبینی دەکرێت کاتێک ئەپڵ یەکەمین ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر و کارەبایی خۆی ڕابگەیەنێت مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کۆمپانیاکانی تری بواری درووست کردنی ئۆتۆمبێل درووست بکات و زۆرینەی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان داگیر بکات

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ڕۆیتەرز بێت ئەمڕۆ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Volkswagen کە ناوی Herbert Diessـە وتویەتی ”ئێمە ناترسین“ لە ئۆتۆمبێلی ئەپڵ و ئەپڵ ناتوانێت بە شەوێک دەست بەسەر پیشەسازییە 2 ترلیۆن دۆلارییەکەیدا بگرێت، سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ تاوەکو ئێستا بە هیچ شێوەیەک پشت ڕاستی نەکردۆتەوە کار لەسەر پیشەسازی ئۆتۆمبێل بکات بەڵام بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Volkswagen پێی وایە ئەو دەنگۆ و ڕاپۆرتانەی کە باسی لێوە دەکەن ”لۆژیکین“ و ئەپڵ شارەزایی لە نەرمەواڵە و دیزاین و تەکنەلۆژیای پاتری هەیە و بە ئاسانی دەتوانێت دەست بکات بە درووست کردن و پیشەسازی کردنی ئۆتۆمبێل

 

ئەمەش هاوشێوەی سیناریۆی ساڵی 2006 دەبێت یاخوود نا؟ ساڵی 2006 واتە ساڵێک پێش ئاشکرا کردنی ئایفۆن و ڕاگەیاندنی یەکەمین ئایفۆن لە جیهاندا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Palm کە کۆمپانیایەکی درووستکەری مۆبایلە، ڕایگەیاند ”ئێمە ئەزموونێکی زۆرمان لە درووست کردنی باشترین مۆبایل هەیە بە گونجاوترین نرخ و باشترین تایبەتمەندی و ئەپڵ ناتوانێت هەموو شتێک بەرێت“ بەڵام دواتر ئەپڵ بازاڕی مۆبایل و مۆبایلی زیرەکیشی قۆرخ کردووە و تەنها لە یەک چارەکەدا 65 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە

 

کۆمپانیای Volkswagen یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا و لە جیهاندا و ئەڵمانییە، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێستادا باڵادەستە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند هیچ خەمێکی نییە ئەپڵ بێتە نێو ڕکابەرێکە و ناتوانێت زاڵی کۆمپانیاکە تێک بدات، سەرەڕای ئەوەی ئەپڵ شارەزاییەکی زۆری هەیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و درووست کردنی پارچەکان بەڵام ناتوانێت لە شەوێکدا بازاڕ قۆرخ بکات و تێکی بدات، لە ئێستادا بە پێی وتەی ڕاپۆرتەکان بێت پشت بە کۆمپانیاکانی دیکە دەبەستێت وەک TSMC و Foxconn، هەروەها بە پێی وتەی ڕاپۆرتەکان بێت کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ کۆمپانیاکانی Hyundai و Kia گفتوگۆی کردووە لە بارەی درووست کردنی پارچەکانی ئۆتۆمبێل و دیزاین کردن و زیاتریش



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3deLP7w
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە