ئەپی کارپێکەری ڤیدیۆی VLC بۆ ئەمساڵ بە ڕووکارێکی بەکارهێنەری نوێوە نوێ دەکرێتەوە

 

نزیکەی 20 ساڵ لەمەو پێش ڕاگەیاندرا، ئەپی کارپێکەری ڤیدیۆی VLC کە خۆڕایی و سەرچاوە کراوەیە تاوەکو ئێستا 3.5 ملیار جار داونڵۆد کردنی هەبووە، بۆ ئاهەنگ گێڕان بۆ ئەم دەستکەوتە سەرسوڕھێنەرە، گەشەپێدەری VLC و سەرۆکی VideoLAN ڕایگەیاند ئەپەکەیان بۆ ساڵی 2021 بە ڕووکارێکی بەکارهێنەری نوێ نوێ دەکەنەوە و باشتری دەکەن

 

لە چاوپێکەوتنێکی Kempf لەگەڵ ماڵپەڕی Protocol ڕایگەیاند ڕووکارە بەکارھێنەرە نوێیەکە بەشێک دەبێت لە نوێ کردنەوەی VLC 4.0 و لەمساڵدا بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها وتی ”ڕووکاری بەکارهێنەر نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی زیاتر مۆدێرن تر بێت“ بەڵام بەداخەوە Kempf زانیاری زیاتری لە بارەی کاتی بڵاو کردنەوەی وەشانەکەوە و ڕووکارە بەکارھێنەرە نوێیەکە ئاشکرا نەکرد

 

هەروەها، Kempf ڕایگەیاند VLC وەشانێکی نوێ لەسەر وێب بەدەست دەهێنێت، تیمی VideoLAN کار لەسەر ئەم وەشانە نوێیەی وەشانی سەر وێب دەکەن کە بە JavaScript و WebAssembly پەرەی پێ دراوە، هۆکاری ئەمەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە لەسەر وێب بە Flash Player کاری دەکرد و چیدیکە ماڵپەڕێکی مۆدێرن پشتگیری لێ ناکات و پشتی پێ نابەستێت، بەو شێوەیە فلاش بەرهەمێکی بەسەرچووە لە ئێستادا

 

لە کۆتاییدا Kempf گوتی VideoLAN کار لەسەر پرۆژەیەکی نوێ دەکات بە ناوی Moviepedia کە بە جۆرێک دەبێتە ڕکابەری IMDB و لەسەر شێواز و ستایلی Wikipedia دەبێت، هەروەها دیار نییە کەی وەشانی VLC 4.0 بڵاو دەکرێتەوە یاخوود کەی کار کردن لەسەر پرۆژەی Moviepedia دەست پێ دەکرێت، بەڵام بەهیوای ئەوەی کە Kempf زانیاری لە بارەیانەوە ئاشکرا کرد، پێدەچێت بڵاو کردنەوە و کار کردن لەسەر پرۆژە نوێیەکان نزیک بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3b25e8U
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە