بە فەرمی مۆبایلی Vivo S7t بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 820ـەوە نمایش کرا

ڤیڤۆ ئەمڕۆ مۆبایلێکی نوێی لە ژێر ناوی Vivo S7t نمایش کرد، کە جیاوازییەکی زۆر کەمی هەیە لەگەڵ مۆبایلی Vivo S7 و دەتوانین بڵێین تەنها جیاوازییان لە ڕووی چیپسێتەوەیە، مۆبایلەکە چیپسێتی Mediatek Dimensity 820 لەسەر جێگیر کراوە لە جیاتی چیپسێتی سناپدراگۆن 765G و بەهەمان شێوەی S7 ڕوونمایەکی قەبارە 6.44 ئینجی لە جۆری Amoled لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات

 

 

 

 

تەنها بە یەک بژاردەی بیرگە و بیرگەی کاتی بەردەست دەخرێت، کە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایتە، لە بەشی دواوەیدا لە پاڵ کامێرا سەرەکییەکەی کە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە 2 کامێرای تر لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، هەروەها وەک کامێرای سێڵفی دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 44 مێگاپێکسڵە و دووەمیان کە بۆ وێنەی گۆشە فراوان بەکار دێت ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە، ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە

 

 

لەوانەیە چیپسێتەکەی میدیاتێک بەرامبەر بەوەی سناپدراگۆن بەهێزتر بێت لەسەر کاغەز، بەڵام بەهەمان نرخی ڤیڤۆ ئێس 7 دەفرۆشێت کە 2,598 یوانی چینییە کە بەرامبەرە بە 400 دۆلاری ئەمریکی، هەروەها بە هەردسێ ڕەنگی ڕەش و شین و سپی بەردەست دەخرێت و پێشووتر مۆبایلەکە لە کۆگای سەرەکی ڤیڤۆ و پێشانگا گەورەکانی چین داواکاری پێشوەختەی بۆ تۆمار کراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cGxaBU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە