بە فەرمی لاپتۆپی Vaio Z بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و ڕوونمای 4K و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

بە فەرمی Vaio لاپتۆپێکی نوێی ئاست بەرزی ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Vaio Z، باشترین ڕەقەکاڵا لە ئاستی خۆیدا لە خۆ دەگرێت و ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجی لەسەر جێگیر کراوە، لاپتۆپە نوێیەکە یەکێکە لە گرانترین لاپتۆپەکانی کۆمپانیا یابانییەکە کە تاوەکو ئێستا نمایش کرابێت و پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵی لەسەر جێگیر کراوە و گرافیک کاردی lris Xe لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ ڕوونمایەک بە ڕوونی 4K

 

 

تەواوی تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپەکە:

 

کێش: 1.04 کیلۆگرام.

 

ڕوونما: 14 ئینج لە جۆری anti-glare LCD بە ڕوونی 4K و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی HDR.

 

پرۆسێسەر: Intel Core i7-11375H(3.30GHz / 5GHz).

 

گرافیک کارد: Intel Iris Xe.

 

بیرگە: تاوەکو قەبارەی 2 تێرابایت لە جۆری PCIe SSD بەرز دەکرێتەوە.

 

ڕام: تاوەکو قەبارەی 32 گێگابایت لە جۆری DDR4 4266 MHz بەرز دەکرێتەوە.

 

پاتری: بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن دەگرێت.

 

دەرچە: دوو دەرچەی Thunderbolt 4 + دەرچەی HDMI + سلۆتی Kensington lock + دەرچەی هێدفۆن جاک.

 

پەیوەندییەکان: Wi-Fi 6 + Bluetooth 5.1.

 

سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10.

 

نرخ: دەست پێ دەکات لە 3,579 دۆلار بۆ بیرگەی له 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت + نرخی 3,779 دۆلار بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت + نرخی 3,979 دۆلار بۆ بیرگەی 2 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت + نرخی 4,179 دۆلار بۆ بیرگەی 2 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت.

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bm5mQJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە