بە فەرمی نەوەی دووەمی هەستەوەری Samsung ISOCELL ڕاگەیاندرا

 

 

سامسۆنگ لەم دواییەدا پێشبڕکێیەکی توند لەگەڵ سۆنی دەکات بۆ داگیر کردنی بازاڕی هەستەوەری کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان هەم لە ڕووی بەکارهێنانەوە هەم لە ڕووی تایبەتمەندییەوە، سامسۆنگ خێرا بوو لە هەست کردن بە خواستی بەکارهێنەران بە زۆری ژمارەی مێگاپێکسڵ و هەر زوو هەستەوەری کامێرای لە 32 مێگاپێکسڵەوە بۆ 108 مێگاپێکسڵ بڵاو کردەوە، سامسۆنگ بە هەستەوەرێکی نوێ ئەم خەرمانە فراوانتر دەکات کە هەستەوەری 50 مێگاپێکسڵی نەوەی دووەمی ISOCELLـە

 

 

نەوەی دووەمی Samsung ISOCELL نوێ ڕاستەخۆ جێگرەوەی نەوەی یەکەمی ISOCELL ساڵی پار دەبێت، لەگەڵ چەندین پێشکەوتنی بەرچاو، لەوانە زیاد کردنی قەبارەی پێکسڵ، باشتر کردنی سەنج(فۆکەس)، باشتر کردنی چرکاندنی وێنە بە تایبەتمەندی HDR و زیاتریش، ژمارەی مێگاپێکسڵ وەک خۆی دەمێنێتەوە کە 50 مێگاپێکسڵە، بەڵام سامسۆنگ هەستەوەرێکی گەورەتر کە 1/1.12 جێگیر دەکات و قەبارەی پێکسڵەکەی گەورەتر دەکات بۆ 1.4 μm، راستەوخۆ یارمەتی دەر دەبێت بۆ باشتر کردنی چرکاندنی وێنە لە ڕووناکی کەمدا، کاتێک کە شێوە بەندی Binning 4-in1 بەکار دەهێنرێت، هەستەوەرەکە قەبارەی پێکسڵ دوو هێندە دەکات بۆ چرکاندنی وێنە بە جۆرایەتی بەرز و بەرزکردنەوەی هەستیاری ڕووناکی، سامسۆنگ هەروەها مۆدی دوو ڕەگی 100 مێگاپێکسڵی بەردەست دەخات کە دووبارە مۆزاییک بەکار دەهێنێت درووست کردنی سێ چینی 50 مێگاپێکسڵی لە ڕەنگەکانی شین و سەوز و سوور و دواتر یەکیان دەخات بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا وێنەیەکی جۆرایەتی بەرزی 100 مێگاپێکسڵی بچرکێنێت و بەدەست بخات

 

 

یەکێکی تر لە گۆڕانکارییەکانی گەورەکانی هەستەوەرەکە بریتییە لە زیاد کردنی تەکنەلۆژیای Dual Pixel Pro بۆ phase detection autofocus (PDAF)، سامسۆنگ دەڵێت تەکنەلۆژییا نوێیەکە ڕێگە بە هەموو ئاڕاستەکانی سەرنجدان دەدات بە جیاکردنەوەی پێکسڵەکان بە هەردوو شێوەی ستوونی و تیرەیی، بەشداری دەکات لە خێراتر کردنی سەرنجدان لە ڕووناکی کەمدا و سەرنجی زیاتر بۆ تەنە جووڵاوەکان، هەروەها هەستەوەرەکە توانای دەبێت بە ڕوونی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 480 وێنە لە چرکەیەکدا و ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Mi 11 Ultra ببێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان کە ئەم هەستەوەرەی لەسەر جێگیر بکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pNaNxi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە