نرخی زنجیرە تەلەڤزیۆنی Samsung Frame بۆ ساڵی 2021 لە 1,000 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

 

سامسۆنگ نرخی زنجیرە تەلەڤزیۆنی نوێی Samsung Frame 2021 ئاشکرا کرد، مۆدێلی 43 ئینج کە تاکە مۆدێلە دەتوانیت بە شێوازی ئاسۆیی و ستونی بیخولێنیتەوە دەتوانیت بە نرخی 1,000 دۆلار بەدەست بهێنیت، هەروەها زنجیرەی Frame چوار قەبارەی تر لە خۆ دەگرێت کە لە نێوان 50 بۆ 70 ئینجن و نرخی بەرزترین دانەیان دەگاتە 3,000 دۆلار، زنجیرەکە بۆ ساڵی 2021 پێشنیاری ژیری دەستکرد و چەندین تایبەتمەندی دیکەی بۆ زیاد کراوە، هەروەها سامسۆنگ لێوارێکی زیاتر بۆ تەلەڤزیۆنە نوێیەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی باشتر بگونجێت لەگەڵ شێوازی ماڵەکەت، بە پێی وتەی ماڵپەڕی سامسۆنگ خۆی بێت هەموو مۆدێلەکان لە مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنیان دەکرێت جگە لە مۆدێلی 75 ئینج کە لە مانگی 4 دەست بە فرۆشتنی دەکرێت

 

کۆمپانیاکە جگە لە زنجیرەی Frame نرخی زنجیرە تەلەڤزیۆنی QLED بۆ ساڵی 2021 ئاشکرا کرد، جیاواز لە مۆدێلەکانی Neo کە پێشووتر لە کاتی نمایش کردنی لەگەڵ ئەم زنجیرەیە لە کۆنگرەی CES، ئەم زنجیرەیە بە باکلایتی Mini LED بەردەست ناخرێت و لە خۆ ناگرێت، نزمترین مۆدێلیان کە Q60Aـیە بە 8 قەبارەی جیاواز بەردەست دەخرێت، نرخیان لە 550 دۆلار بۆ قەبارەی 43 ئینج دەست پێ دەکات و نرخی کۆتایی و گرانبەهاترینیان دەگاتە 2,600 دۆلار بۆ مۆدێلی 85 ئینج، تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Q60A بریتی بوون لە ڕوونی 4K و تێکڕای وەڵامدانەوەی 120 هێرتز و توانای ئەنجام دانی نیشانەی کردارەکانی تەکنەلۆژیای Samsung Motion Xcelerator Turbo

 

لە سەروو ئەمەوە، مۆدێلەکانی Q70A و Q80A دێن، هەردووکیان بە 4 قەبارەی جیاواز بەردەست دەخرێت و قەبارەکانیان لە نێوان 55 بۆ 85 ئینجن، وە هەردووکیان پشتگیری لە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکەن، زنجیرەی Q70A نرخی لە 950 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، هەروەها هەرزانترینی زنجیرەی Q80A نرخی لە 1,300 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، نرخی کۆتایی و گرانبەهاترین لە زنجیرەی Q70A بریتییە لە 3,000 دۆلار بۆ قەبارەی 85 ئینج و بۆ هەمان قەبارە لە زنجیرەی Q80A نرخی بریتییە لە 3,700 دۆلار و هەر سێ زنجیرەکە بە درێژایی مانگی 3 و 4 ئەمساڵ دەست بە فرۆشتنیان دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aL25eL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە