بە فەرمی تەلەڤزیۆنی زیرەکی Redmi Max 86 بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تایبەتمەندی زیاترەوە نمایش کرا

 

 

لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی کەی 40، ئەمڕۆ ڕێدمی نەوەی نوێی لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی ڕێدمی ماکس ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Redmi Max 86، دەبێتە دووەمین نەوەی زنجیرەی ماکس، قەبارەی 86 ئینجە و لە جۆری LED-backlit LCDـە و ڕوونی 4Kـیە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەبێت

 

هەروەها پشتگیری تایبەتمەندییەکانی color, HDR, HDR10, HDR10+, HLG, Dolby Vision دەکات و چیپسێتێکی نەزانراوی لەسەر جێگیر کراوە کە 4 ناووک لە خۆ دەگرێت لە جۆری ARM Cortex-A73 و 32 گێگابایت بیرگەی ناوەکی 2 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت

 

 

وەک نەرمەواڵە، تەلەڤزیۆنەکە ڕووکاری MIUI 3.0 بۆ تەلەڤزیۆن لەسەر جێگیر کراوە و تایبەتمەندی باش لە خۆ دەگرێت یەکێک لەوانە بریتییە لە یاریدەدەری کەسی Xiao Ai

 

لە ڕووی بێتەلەوە، پشتگیری لە دووانە باندی Wi-Fi دەکات لەگەڵ Bluetooth 5.0 و دوو دەرچەی USB Type-A و سێ دەرچەی HDMI لە خۆ دەگرێت و یەکێک لەو سێ دەرچەیە لە جۆری 2.1ـە کە پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات بە تایبەتمەندییەکانی VRR (Variable Refresh Rate) و ALLM (Auto Low Latency Mode) کە بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان گونجاوە لە کاتی کار پێ کردنی یارییەکان بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز

 

 

لە کۆتاییدا باس لە دەنگی تەلەڤزیۆنەکە دەکەین، بڵندگۆی 2 * 12.5 لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Dolby Atmos و DTS-HD و کۆتا هێزی دەرکردەی بڵندگۆکە دەگاتە 25 وات

 

بە نرخی 7,999 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 1,239 دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەخرێت لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو و ڕێدمی هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەست خستنی بەرهەمەکە لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان دیاری نەکردووە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Pdjx3p
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە