جۆری ڕوونمای مۆبایلی Redmi K40 پێش نمایش کردنی فەرمی، ئاشکرا کرا

 

 

نمایش کردنی زنجیرە چاوەڕوان کراوەکەی کۆمپانیای شاومی نزیکتر و نزیکتر دەبێتەوە، ئەمڕۆ Lu Weibing ڕایگەیاند مۆبایلەکانی زنجیرەی Redmi K40 ڕوونمای زۆر نایابن بۆ ساڵی 2021 بە بوونی ڕەنگێکی جوان، تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرز، تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بەرز، درەوشانەوە، گونجاندی ژینگەیی و زیاتریش، زنجیرەی Redmi K40 ڕوونمای جۆری Amoled لە جۆری E4 کۆمپانیای سامسۆنگیان لەسەر جێگیر دەکرێت کە ڕوونی دەگاتە 1300 نێت لە کاتێکدا بەکارهێنانی وزە کەم بۆتەوە(بەراورد بە جۆری E3)

 

 

ڕێژەی Contrastـی دەگاتە 5000000:1 و تێکڕای نوێ بوونەوەی بریتییە لە 120 هێرتز و پێشکەوتنی تەکنیکی دەبێت کە لە کاتی نمایش کردنیدا بەدەر دەکەوێت، ڕێدمی نوێترین نەوەی تەکنەلۆژیای ڕوونمای سامسۆنگی بەکار هێناوە کە E4ـە، چەندین سوودی هەیە وەک بەکارهێنانی وزەی زۆر کەم بەراورد بە نەوەی پێشووتری، وردی ڕەنگەکان و هتد… جیاوازییەکی زۆری هەیە بەراورد بە نەوەی پێشووی تەکنەلۆژیاکە

 

 

هەروەها Lu Weibing وتی ڕوونمای مۆبایلەکە تەخت دەبێت و ڕوونمای چەماوە بۆ تەماشا کردنی فیلم و یاری گونجاو نییە و لە ڕووی پێشەوەیدا چاڵێکی زۆر بچووک لە خۆ دەگرێت بۆ کامێرای سێڵفی کە بە (ultra-small pinhole) وەسفی دەکات

 

 

جگە لە ڕوونمای مۆبایلەکە، پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکانی زنجیرەکە چیپسێتەکانی سناپدراگۆن 870 و سناپدراگۆن 888 لە خۆ بگرن و نرخی دەست پێ دەکات لە 2999 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 462 دۆلاری ئەمریکی بۆ جۆری سناپدراگۆن 888 و پێشبینی دەکرێت جۆری سناپدراگۆن 870 هەرزاتر بێت، هەروەها بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕام لە جۆری LPDDR5 لە خۆ دەگرن و زیاتریش

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dwei8V
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە