تەکنەلۆژیای بارگاوی کەرەوەی مۆبایلی Red Magic 6 پێش نمایش کردنی فەرمی، ڕوون کرایەوە

 

 

دوێنێ، سەرۆکی کۆمپانیای Nubia کە Ni Feiـە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی 4 مانگی داهاتوو بۆنەیەکیان دەبێت بۆ نمایش کردنی مۆبایلی Red Magic 6 و پێدەچێت چەند بەرهەمێکی دیکەشی لەگەڵدا نمایش بکرێت، ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمپانیاکە تەکنەلۆژیای بارگاوی کەرەوەی مۆبایلەکەی پێش نمایش کردنی فەرمی مۆبایلەکە خستە ڕوو، واتە قەبارە و هێزی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە، سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات و لە نێو پاکەتدا بوونی دەبێت و کێشی سووک دەبێت و قەبارەی بچووک دەبێت

 

بارگاوی کەرەوەکە توانای دەبێت تەنها بە ماوەی 5 خوولەک 50% پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی تێکەڵ کردنی گرافیتی بۆ بارگاوی کردنەوەی خێرا و بەکار هێنانی چەند تەکنەلۆژیایەکی جیاواز بۆ سەلامەتی پاتری مۆبایلەکە لە کاتی بارگاوی کردنەوە، چوونکە بارگاوی کردنەوە بە خێراییەکی بەرز زۆر جار پاتری تووشی کێشە دەکاتەوە بە زوو گەرم داهاتن و هەندێک جار هێندە گەرم دادێت دەبێتە هۆی تەقینی پاتری مۆبایلەکە و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە

 

 

نەک هەر ئەمە، سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕوونی کردەوە مۆبایلەکە سیستەمی ساردکەرەوە بەکار دەهێنێت بۆ سارد کردنەوەی مۆبایلەکە بەراورد بە زۆرینەی مۆبایلەکانی دیکە کە شلەی ساردکەرەوە بەکار دەهێنن، بەمەش مۆبایلەکە دەپارێزێت لە گەرم بوونێکی زۆر و بە باشی مۆبایلەکە سارد دەکاتەوە، جیا لەوەش پێدەچێت مۆبایلەکە ببێتە یەکەمین مۆبایلی گەیمینگ کە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر بکرێت و کۆمپانیاکە بە هاوبەشی کۆمپانیای Tencent ڕێک کەوتووە لە بارەی تەکنەلۆژیای ساردکەرەوەی مۆبایلەکە و بە هاوبەشی لەگەڵیدا نمایشی دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2M8WUvG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە