بە فەرمی مۆبایلی Realme V11 بە پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای Realme لە چین مۆبایلێکی نرخ گونجاو و هەرزانی نوێی بە ناوی Realme V11 ڕاگەیاند، چیپسێتی Mediatek Dimensity 720 لە خۆ دەگرێت و دوو کامێرا لە بەشی دواوەیدا بوونی هەیە و پاترییەکی قەبارە گەورەی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت

 

لە بەشی پێشەوەیدا، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.52 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و ڕەهەندی ڕوونماکەی بریتییە لە 20:9، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت و لەسەر دوگمەی (هێز-پاوەر) جێگیر کراوە

 

 

هەروەها لە بەشی دواوەیدا 2 کامێرا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، هەروەها سێیەمینیان لە ڕاستیدا لۆگۆیەکی (ژیری دەستکرد-AI) و چوارەمین کونیان ڕووناک کەرەوەی LED لە خۆ دەگرێت(Flash)

 

پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 18 وات دەکات و دەرچەی Type-C لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە هەردوو تایبەتمەندی Bluetooth 5.1 و Wi-Fi 802.11 دەکات

 

تەنها بە یەک جۆر بیرگە و بیرگەی کاتی بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایتە و دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە بە نرخی 1,199 یوانی چینی کە بەرامبەرە بە 185 دۆلاری ئەمریکی بیکڕیت و بە هەردوو ڕەنگی شین و خۆڵەمێشی بەردەستە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MUDrz5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە