بە فەرمی ئەمڕۆ ڕیەلمی دوو نەوەی لە زنجیرە مۆبایلی Realme Narzo 30 نمایش کرد، مۆدێلێکیان پێشکەوتووە و بە Realme Narzo 30 Pro ناودەبرێت، هەروەها مۆدێلێکیان نرخی هەرزانە و بە Realme Narzo 30A ناودەبرێت، مۆبایلی ڕیەلمی Narzo 30 Pro دەبێتە یەکەمین مۆبایلی خێزانی Narzo کە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی بریتییە لە 120 هێرتز
مۆدێلی پرۆ سەرنجی لەسەر یاری کردن، جۆرێتی کامێرا، پەیوەندییەکانە، هەروەها جۆری هەرزانی زنجیرەکە پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێر لە خۆ دەگرێت
Realme Narzo 30 Pro
ڕیەلمی Narzo 30 Pro ”یەکێکە لە بەهێزترین مۆبایلەکانی تۆڕی نەوەی پێنجەمە بۆ گەیمینگ“ بە پێی وتەی ڕیەلمی، چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U لە خۆ دەگرێت کە قەبارەی 7 نانۆمەترییە کە 8 ناووک لە خۆ دەگرێت و 2 ناووک لە جۆری Cortex-A76 لە خۆ دەگرێت بە خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و 6 ناووکی تر لە جۆری A55s، هەروەها گرافیکی Mali-G57 MC3 لە خۆ دەگرێت
ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 600 نێت لە خۆ دەگرێت
مۆدێلی پرۆ لە دواوەیدا خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا و لە خۆ گرتنی digital image stabilization (UIS Video Stabilization) و کامێرای دووەم ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها لە پێشەوەیدا کامێرایەکی سێڵفی لە جۆری چاڵ بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت
بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X بەردەست دەخرێت و پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات و نیوەی پاترییەکی بە 25 خوولەک بارگاوی دەبێتەوە
کەلەی بارگاوی کەرەوە، کەیبڵ، پارێزەری ڕوونما، کەڤەر لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Dolby Atmos و Hi-Res دەکات
بە ڕەنگی سیلڤەر و ڕەش بەردەست دەخرێت و بە نرخی 235 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 275 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 بەردەست دەخرێت
Realme Narzo 30A
جۆری Realme Narzo 30A سەرنجی لەسەر پاترییە و پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، بۆ نموونە، بە یەکجار بارگاوی کردنەوە بەرگەی 27 کاتژمێر کار پێ کردنی یوتیوب دەگرێت و 28 کاتژمێر WhatsApp و 10 کاتژمێر یاری کردن دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 18 وات دەکات
ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 570 نێت لە خۆ دەگرێت
هەروەها چیپسێتی Mediatek Helio G85 لە خۆ دەگرێت و بە بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت و لە دواوەیدا کامێرایەک بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و سێڵفییەکەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە
بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین بەردەست دەخرێت و نرخی 125 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 32 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و نرخی 140 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bzX87R
via IFTTT