کواڵکۆم نوێترین مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەمی خۆی نمایش کرد، Snapdragon X65 5G، کە وەشانێکی باشتر کراوی مۆدێمی X60ـە کاتێک لەسەر چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و چەند چیپسێتێکی دیکە جێگیر کراوە، کواڵکۆم بەڵێن دەدات مۆدێمە نوێیەکەی خێراتر بێت، بە پێی وتەی کواڵکۆم بێت خێرایی مۆدێمەکەی دەگاتە 10 گێگابت، پێدەچێت مۆدێمەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەسەر هیچ چیپسێتێک جێگیر نەکرێت، پێدەچێت لە مانگی 12 لەسەر چیپسێتی نوێ و ئاست بەرزی سناپدراگۆن جێگیر بکرێت
گەورەترین گۆڕانکاری کە ڕووی دابێت بێگوومان خێراییەکەیەتی کە بەراورد بە مۆدێمی پێشوو کە خێرایی 7.5 گێگابت بوو ئەم مۆدێمەیان خێرایی دەگاتە 10 گێگابت و دەبێتە خێرایی مۆدێمی تۆڕی نەوەی پێنجەم لە جیهاندا، یەکێکی تر لە گۆڕانکارییەکانی مۆدێمە نوێیەکە بریتییە لە جێگیر کردنی سیستەمی 5G phase 2 بۆ باشتر کردنی بەکار بردنی وزە، باشتر کردنی MIMO، و زیاتریش
لەگەڵ ڕاگەیاندنی سیستەمی نوێی مۆدێم، کواڵکۆم هەستا بە نمایش کردنی Antennaـیەکی نوێی mmWave، کە نەوەی چوارەمی Antennaـی mmWaveـە و لە ڕووی قەبارەوە هەر وەک نەوەی سێیەم وایە، بەڵام هێزی گواستنەوەی زیاتری هەیە لەگەڵ پشتگیری کردنی تەواوی شەپۆلەکانی mmWave لە جیهاندا، وە لە کۆتاییدا کواڵکۆم تەکنەلۆژیایەکی نوێی نمایش کرد بە ناوی AI antenna tuning technology، کە Antennaـاکان لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە کار دەکەن، کواڵکۆم بەڵێن دەدات 30% گۆڕانکاری هەبێت و دەبنە هۆی خێرایی زیاتر، تەمەنی پاتری زیاتر، باشتر کردنی پەیوەندییەکان
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rGCARw
via IFTTT