بە فەرمی ئەمڕۆ ئۆپۆ نەوەیەکی نوێی لە زنجیرەی Oppo Reno5 ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Oppo Reno5 K، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی دەبێت لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 750G لەسەر جێگیر دەکرێت
ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر دەکرێت و بە دوو جۆرە بیرگە و ڕام بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایتن و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایتن، دەرچەی microSD لە خۆ ناگرێت، بۆیە هەڵبژاردنی بیرگەی 256 گێگابایت پێدەچێت بژاردەیەکی باشتر بێت لە هەبوونی داتا و وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە بەکارھێنەر
بە کۆی گشتی مۆبایلەکە 5 کامێرا لە لە خۆ دەگرێت، کە 4 دانەیان لە بەشی دواوەن و 1 دانەیان لە بەشی پێشەوەیە، کامێرای سێڵفی کە لە بەشی پێشەوەیە لە شێوەی چاڵە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ
پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و پاترییەکی قەبارە 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە
بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت لە ڕۆژی 7 مانگی داهاتوو، بەڵام ئۆپۆ نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە و هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ ئاشکرا کردنی
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3utlhpb
via IFTTT