ئۆپۆ بە فەرمی پشت ڕاستی کردەوە لە مانگی داهاتوو زنجیرە مۆبایلی فلاگشیپی Oppo Find X3 نمایش دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دزەپێکەران زۆر زانیارییان لە بارەی مۆبایلەکەوە نییە، ئێستا هەواڵێکی دزە پێکراو نرخی مۆبایلەکانی زنجیرەکە بۆ ئەوروپا ئاشکرا دەکات کە بریتین لە سێ نەوە و نرخی دوو مۆبایلی دیکەی لە زنجیرەی A ئاشکرا کردووە کە لە داهاتوودا نمایش دەکرێت
سێ مۆدێل بە دی دەکرێت: Oppo Find X3 Pro, X3 Neo, X3 Lite هەروەها بەرزترینیان کە جۆری پرۆیە پێشبینی کراوە هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 888 بێت و دوو هەستەوەری IMX766ـی 50 مێگاپێکسڵی لە خۆ بگرێت کە یەکێکیان بۆ کامێرای سەرەکی و ئەویتریان بۆ کامێرای گۆشە فراوان ببێت، هەروەها پێشبینی کراوە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی بێت لە جۆری OLED بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، لەگەڵ لە خۆ گرتنی پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات، هەروەها لە ڕێگەی بێتەلەوە بە هێزی 30 وات
بە پێی نرخە دزەپێکراوەکان و زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت نرخی مۆبایلەکان بەم شێوەیە دەبێت:
ئۆپۆ Find X3 Pro:
نرخ: لە نێوان 1000 بۆ 1200 یۆرۆ دەبێت.
بیرگە و ڕام: 256 گێگابایت بیرگە و 12 گێگابایت ڕام.
ڕەنگ: ڕەش، سپی، شین، پرتەقاڵی.
_________________________
ئۆپۆ Find X3 Neo:
نرخ: لە نێوان 700 بۆ 800 یۆرۆ دەبێت.
بیرگە و ڕام: 256 گێگابایت بیرگە و 12 گێگابایت ڕام.
ڕەنگ: ڕەش، سیلڤەر.
________________________
ئۆپۆ Find X3 Lite:
نرخ: لە نێوان 400 بۆ 500 یۆرۆ دەبێت.
بیرگە و ڕام: 128 گێگابایت بیرگە و 8 گێگابایت ڕام.
ڕەنگ: ڕەش، شین.
_______________________
ئۆپۆ A94 5G:
نرخ: لە نێوان 300 بۆ 400 یۆرۆ دەبێت.
بیرگە و ڕام: دیاری نەکراوە.
ڕەنگ: ڕەش، شین.
______________________
ئۆپۆ A54 5G:
نرخ: لە نێوان 200 بۆ 300 یۆرۆ دەبێت.
بیرگە و ڕام: دیاری نەکراوە.
ڕەنگ: ڕەش، ئەرخەوانی.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pYh8Gp
via IFTTT