بە فەرمی ئەپی Office بۆ ئایپاد بەردەست خرا

 

 

بە فەرمی مایکرۆسۆفت ئەپی یەکگرتووی Office نوێ کردەوە بە زیاد کردنی پشتگیری بۆ ئایپادەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، ئەپی Office تێکەڵەی ئەپەکانی Microsoft Excel,Word, PowerPointـە لە یەک ئەپدا، لە بنەڕەتدا لە ساڵی 2019 ئەپەکە بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و iOS بڵاو کرایەوە، مایکرۆسۆفت لەو کاتەوە بە باشی ئەپەکە بەرەو پێشەوە دەبات

 

 

ئەم نوێ کردنەوەیە نوێیە ئێستا بە تەواوەتی مانای ئەوە دەدات ئێستا ئەپەکە لەگەڵ سیستەمی وەگەڕخەری iPadOSـدا کار دەکات و دەگونجێت، هەروەها ئەپەکە هەندێک لە ئامرازەکانی وەک کردنەوەی PDFـێک بە شێوازێکی خێرا، چوونە ناوەوە بۆ بەڵگەنامەیەک، گۆڕینی وێنە بۆ نووسین یاخوود خشتە، وە کرداری زیاتری بچووک بۆ زیاد کراوە لەسەر ئایپادەکان و دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت

 

مایکرۆسۆفت پێشکەش کردنی ئەپەکانی Office ئاسان کردووە بە کۆکردنەوەی لە یەک ئەپدا کە ئەپی Officeـە بۆ مۆبایل، بەڵام هێشتا ئەپە سەربەخۆکانی Microsoft Excel,Word, PowerPoint بەردەستە و بە ڕێک و پێکی نوێ دەکرێنەوە، لەگەڵ ئەمەدا مایکرۆسۆفت پشتگیری بۆ هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئایپاد زیاد کردووە کە بریتییە لە بەکارهێنانی ماوس و تراکپاد بۆ ئەپی Office و سوود وەرگرتن لێی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/37lErUd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە