بە فەرمی مۆبایلی Nokia 1.4 بە ڕوونمایەکی قەبارە 6.51 ئینجی و نرخی 99 یۆرۆ نمایش کرا

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلێکی نوێی زیرەکی بە ناوی نۆکیا 1.4 بە تایبەتمەندییەکی ئاست نزم و نرخی 99 یۆرۆ نمایش کرد، بەراورد بە نەوەی پێشوو گەورەترین گۆڕانکاری لە ڕوونمای مۆبایلەکەدایە و ڕوونماکەی قەبارەی بریتییە لە 6.51 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی +720p و ڕەهەندی ڕوونماکەی بریتییە لە 20:9 و مۆبایلی نۆکیا 1.3 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 5.71 ئینجی بوو و خاوەن پاترییەکی قەبارە 3000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری بوو بەڵام نۆکیا 1.4 خاوەن پاترییەکی قەبارە 4000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و بەداخەوە هەر وەک نەوەی پێشوو پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 5 وات دەکات بە دەرچەی microUSBـەوە و نۆکیا بەڵێن دەدات مۆبایلە تازەکە پاترییەکەی توانای خۆڕاگرتنی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بەکارهێنان هەبێت

 

 

مۆبایلە نوێیەکە وەشانی ئەندرۆید 10ـی پرۆژەی Android Go Edition لەسەر جێگیر کراوە و نۆکیا بەڵێنی ئەوە دەکات وەشانی ئەندرۆید 11 بۆ مۆبایلەکە لە ڕێگایە، هەروەها مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 250 ئاست نزمی لەسەر جێگیر کراوە (چوار ناووکی (Cortex-A53 @ 1.3 GHz, Adreno 308

 

 

بە تەنها یەک بژاردەی بیرگە و بیرگەی کاتی مۆبایلەکە بەردەست دەخرێت کە بیرگەی 16 گێگابایت و ڕامی 1 گێگابایتە، بەڵام خۆشبەختانە نەوەی نوێی مۆبایلەکە پشتگیری لە دەرچەی microSD دەکات تاوەکو قەبارەی 128 گێگابایت و یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ گەورەکردنی هەمارگەی مۆبایلەکە

 

لە بەشی دواوەی مۆبایلەکە 2 کامێرا بە شێوازی ئۆریۆ جێگیر کراوە کە کامێرای سەرەکییان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەمیان کە کامێرای ماکرۆیە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت لە دواوەی مۆبایلەکە، هەروەها مۆبایلەکە ئەلگۆریتمەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە کامێراکەیدا بەکار دەهێنێت بۆ بەرز کردنەوەی ڕوونی و زیاد کردنی هەردوو دۆخی شەو و تەڵخکردنی دواوەی وێنەکان بە ئەپی Camera Goـی ناووکی، هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە

 

پشتگیری تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەم دەکات و دەرچەی جاک لە خۆ دەگرێت و دەتوانێت کار بە ڕادیۆ بکات و تایبەتمەندی Bluetooth 4.2 لەسەر جێگیر کراوە و لە ئەمڕۆوە مۆبایلەکە بە نرخی 99 یۆرۆ بەردەست دەخرێت لە جیهاندا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pJQUZ3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە