یارییە تایبەتەکەی کۆنسۆڵی Nintendo Switch ساڵی داهاتوو بۆ کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە

 

 

بە فەرمی ستۆدیۆی Capcom پشت ڕاستی کردەوە یاری تایبەتی کۆنسۆڵی Nintendo Switch کە Monster Hunter Riseـە لە ساڵی داهاتوو بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەخرێت، هەروەها بە پێی وتەی Ryozo Tsujimotoـی بەرهەم هێنەر بێت دواهەمین ناونیشانی زنجیرە یاری Monster Hunter بۆ کۆنسۆڵی Nintendo Switch لە ڕۆژی 26 مانگ بڵاو دەبێتەوە

 

 

 

بە پێی وتەی Ryozo Tsujimoto بێت دەڵێت ”داواکارییەکی زۆرمان پێگەشت بۆ درووست کردنی وەشانێکی یاری Monster Hunter Rise بۆ کۆمپیوتەر، وە زۆرینەی داواکارییەکان لە دەرەوەی وڵات بوون، بۆیە بڕیارمان دا وەشانێکی یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر درووست بکەین و لە سەرەتای ساڵی 2022 بڵاوی بکەینەوە، زنجیرە یاری Monster Hunter سەرکەوتنی گەورەی بۆ Nintendo Switch بەدەست هێناوە بە جۆرێک تاوەکو ئێستا نزیکەی 16.8 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە لە سەرتاسەری جیهاندا، وە ستۆدیۆی Capcom گوێی لەو داواکارییانە گرتووە بەهیوای سەرکەوتنێکی زیاتر بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3q1OKTD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە