لە کۆنگرەی MWC 2021 میوانداری زیاتر لە 50,000 کەس دەکرێت لەگەڵ بوونی پشکنینی کۆرۆنا و سنووردار کردن

 

دواین نمایشی ئەلیکترۆنی کە پێش کۆرۆنا ئەنجام درا کە بە شێوەیەکی سەرهێڵ نەبێت بریتی بوو لە CES 2020 ئەگەر بیرت بکەوێتەوە، بە گەورەترین نمایشی ئەلیکترۆنی جیهان دادەنرێت و لە لاس ڤێگاس بەڕێوە چوو و بووە هۆی تووش بوونی زۆر خەڵک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وا بڕیار بوو کۆنگرەی MWC 2020 لە مانگی 2 ساڵی پار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی خێرایی ڤایرۆسەکە بە تەواوەتی کۆنگرەکە لەو ساڵەدا هەڵوەشایەوە

 

ڕاستەوخۆ لە لایەن MWCـەوە ڕاپۆرت دراوە بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی GSM کە نمایشی بازرگانی ساڵانەی MWC ڕێک دەخات، دەیانەوێت لەمساڵدا بە شێوەیەکی سنوردار کراو خەڵک بەشدار بێت لە نمایشەکەیاندا، هەر بەڕێوبەری جێبەجێکاری GSMA کە John Hoffmanـە ڕایگەیاند ”بەڕێوە چوونی ئەم نمایشە و ئامادەبوونی خەڵکی تێیدا، کەمێک هیوا بە خەڵکی دەکات کە لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوور بکەونەوە و شتێکی ئاسایی ئەنجام بدەن“

 

نمایشی MWC لە دوو شوێن و کاتی جیاواز بەڕێوە دەچێت، بە شێوەیەکی ئاسایی یەکێکیان لە شاری Barcelonaـیە و لە مانگی 2 بەرێوە دەچێت و بە گەورەترین نمایشی مۆبایل لە جیهاندا دادەنرێت، یەکێکیان لە Shanghaiـیە و لە هاویندا بەڕێوە دەچێت، بەڵام GSMA ڕایگەیاند کاتی بەڕێوە چوونی نمایشەکەی لە شاری Barcelona گۆڕیوە بۆ هاوین، واتە هەفتەی داهاتوو MWCـی Shanghai بەڕێوە دەچێت

 

لە چین تاقیکردنەوە و کوتانی بەرفراوان دەستی پێ کردووە و یارمەتی خەڵکی وڵاتەکەی داوە بێنەوە سەر باری ئاسایی خۆیان، هەر بۆیە بەڕێوبەری جێبەجێکاری GSMA ڕایگەیاندووە بەهۆی سنووردار کردنی شوێنەوە لە هەڵەکان پارێزراوە، MWCـی Shanghai پێشوازی لە 20,000 خەڵک دەکات کە سنووردار کراوە لەو 60,000 کە لە ساڵی 2019 بەشدار بوون

 

ئامادەبوونی MWCـی Barcelona پێویستە لە ماوەی 72 کاتژمێر تاقیکردنەوەی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش بکەن، کە تاقیکردنەوەکە لە بۆنەکەدا بەردەست دەبێت، GSMA بەڵێنی داوە ژینگەیەک بە بێ بەکارھێنانی دەست جێبەجێ بکات، لە جیاتی بوونی زیاتر لە 100,000 کەس لە MWCـی Barcelona بەڕێوبەری جێبەجێکاری GSMA دەڵێت چاوەڕوانی سنووردار کردنی ئامادەبووان دەکات بۆ 50,000 کەس



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bqQ3GN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە