بە فەرمی تەلەڤزیۆنی زیرەکی Mi TV Q1 بە قەبارەی 75 ئینج و ڕوونی 4K و زیاترەوە نمایش کرا

 

بە فەرمی ئەمڕۆ لە پاڵ نمایش کردنی جۆری جیهانی مۆبایلی Mi 11 لە لایەن کۆمپانیای شاومییەوە، کۆمپانیاکە دوو بەرهەمی دیکەی لەگەڵیدا نمایش کرد کە بریتی بوون لە تەلەڤزیۆنی زیرەکی Mi TV Q1 و ستکۆتەری کارەبایی MiElectricScooterPro2 Mercedes-AMG Petronas F1 Team Edition، سکۆتەرەکە کارەباییە نوێیەکە شاومی خێرایی کۆتایی دەکاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و دووانە سیستەمی برێک (ڕاگرتن) لە خۆ دەگرێت کە میکانیکی و eABSـن و نرخی بریتی دەبێت لە 799 یۆرۆ

 

تەلەڤزیۆنە نوێیەکەی کۆمپانیای شاومی بە ناوی Mi TV Q1 بە قەبارەی 75 ئینج بەردەست دەخرێت لە جۆری QLED و ڕوونی بریتی دەبێت لە 4K، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی بریتی دەبێت لە 120 هێرتز و پشتگیری تایبەتمەندی MEMC دەکات و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی +HDR10 و Dolby Vision دەکات

 

بۆ زیاتر گونجاندن لەگەڵ نەوەی نوێی کۆنسۆڵەکان تەلەڤزیۆنە نوێیەکە دەرچەی HDMI 2.1 لە خۆ دەگرێت و پشتگیری تایبەتمەندی Auto Low Latency Mode (ALLM) دەکات

 

هەر کەسێک تەلەڤزیۆنێکی لەم شێوەیە بەکار بهێنێت، پێویستی بە ساوند باڕ یاخوود هەر سپیکەرێکی دیکە دەبێت، ئەگەر بەکاری نەهێنێت، شاومی سیستەمێکی دەنگی بە هێزی 30 وات لە تەلەڤزیۆنەکەدا جێگیر کردووە لە جۆری Stereo، لە ڕێگەی شەش بڵندگۆوە بڵاوەی پێ دەکرێت لەگەڵ چوار woofers و دوو tweeters، هەروەها پشتگیری کردن لە تایبەتمەندییەکانی Dolby Audio و DTS-HD

 

لە سەرووی هەموو ئەوانەوە، تەلەڤزیۆنە زیرەکەکە سیستەمی وەگەڕخەری Android TV 10 لەسەر جێگیر کراوە بە ڕووکاری نوێ، کە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ چەندین خزمەتگوزاری جیاواز، بۆ نموونە تۆڕی نێتفلێکس و پرایم ڤیدیۆ زۆرترین بەکار هێنراوەکانن و لەسەر کۆنتڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکەش دوگمەیان تایبەت بۆ دابین دەکرێت، هەروەها سوپاس بۆ تەلەڤزیۆنەکانی ئەندرۆید کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت سوود لە تەکنەلۆژیای Cast ببینرێت، هەروەها تەلەڤزیۆنە بە دڵنیاییەوە پشتگیری لە یاریدەدەری کەسی Google Assistant دەکات

 

ئەگەر دەتەوێت کاتی بەردەست خستنی بزانیت، ئەوە لە مانگی 3 ئەمساڵ دەبێت بە نرخی 1299 یۆرۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بۆ ئەوانەی کە 30 کەسی یەکەمن بۆ داواکاری پێشوەختەی تەلەڤزیۆنەکە بە نرخی 999 یۆرۆ بەردەست دەخرێت بۆیان لە ڕۆژی 10 مانگی 3

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3oZVlO0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە