ئێمە وای بۆ چوون کە کۆمپانیای شاومی بە تەواوەتی لە بازاڕی تابلێت کشابێتەوە و چیدیکە بەرهەمی نوێی لێوە بە دی نەکەین، دواین نەوەی تابلێتی کە Mi Pad 4 بوو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 بڵاو کردەوە و لەو کاتەوە شاومی هیچ تابلێتێکی دیکەی ڕانەگەیاندووە لە زنجیرەکە، هەروەها Mi Pad 4 فرۆشی وەک پێویست نەبوو
بەڵام ڕەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرز بوونەوەی بازاڕی تابلێت و کۆمپیوتەر وای لە کۆمپانیای شاومی کردبێت ئەم بۆچوونە بگۆڕیت و زنجیرەی Mi Pad بە تابلێتێکی نوێ نوێ بکاتەوە، ئێستا دیزاین و نرخ و تایبەتمەندییەکانی نەوەی نوێی تابلێتی Mi Pad 5 دزەیان پێ کراوە
بە پێی تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکان بێت خاوەن ڕوونمایەکی جۆری LCD دەبێت بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 480 هێرتز و ڕووپۆش کراو بە پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 5
لە دواوەیدا هەڵگری دوو کامێرا دەبێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX586 و دووەمیان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ دەبێت بۆ گۆشە فراوان، چوارچێوە و پشتەوەی تابلێتەکە لە ئەلەمنیۆم بەرهەم هاتووە هاوشێوەی ئایپاد، هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت
پشتگیری لە Wi-Fi 6 و تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر دەکرێت و جۆری بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1 و جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5 دەبێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 10000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 50 وات دەکات، بەم پێیە بێت شاومی یەکەمین تابلێتی ئاست بەرز بەرهەم دەهێنێت
نرخی تابلێتەکە بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە 619 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 و 666 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 774 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و 851 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bKsoku
via IFTTT