هەندێک ڕێندەری نوێ بۆ دیزاینی مۆبایلی Mi Mix 4 بڵاو کرایەوە

 

ئەوە دەزانین کە پێشووتر شاومی پشت ڕاستی کردەوە کە پێدەچێت لە کۆتایی ئەمساڵ نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی Mi Mix نمایش بکات، هەروەها لە پاڵ نمایش کردنی نەوەیەکی نوێ لەم زنجیرەیە تابلێتێک ڕابگەیەنێت

پێش نمایش کردنی فەرمی مۆبایلەکە، ڕێندەرێکی نوێ بۆ دیزاینی مۆبایلەکە لە سەرهێڵدا بڵاو کرایەوە و بە پێی ڕێندەرەکە بێت مۆبایلی Mi Mix 4 پێشەنگی ڕوونما داگیر دەکات

 

 

ڕێندەرەکە بانگەشەی ئەوە دەکات مۆبایلەکە خاوەن هیچ جۆرە نۆچێک نابێت و کامێرای لە ژێر ڕوونمادا دەبێت و بە تەواوی ڕوونما دەبێت، بەمەش دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان کە ئەم جۆرە چەمکانە لە خۆ بگرێت، وەک ئەزانین پێشووتر کۆمپانیای ZTE مۆبایلی ZTE Axon 20 5G نمایش کرد کە کامێرای ژێر ڕوونمای لە خۆ گرتبوو بەڵام بە تەواوەتی بەشی پێشەوەی ڕوونما نەبوو، هەروەها کۆمپانیاکە خۆی ئامادە دەکات بۆ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ZTE Axon 30 کە پێدەچێت بەهەمان شێوە مۆبایلێک لەم زنجیرەیە کامێرای ژێر ڕوونما لە خۆ بگرێت، هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکرێت جۆری پرۆ لە زنجیرەکە هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و کامێرایەکی سەرەکی 200 مێگاپێکسڵی دەبێت

 

شاومی پێشووتر کورتەیەکی لە مۆبایلێک کە کامێرای ژێر ڕوونما لە خۆ بگرێت پیشاندا، وە وەها بانگەشە کرا لە لایەن کۆمپانیای TCL CSOTـەوە بەرهەم هێنرابێت و ساڵی 2021 مۆبایلێک بەم ڕوونمایەوە نمایش بکات، هەروەها هەر بە پێی وتەی چەند ڕاپۆرتێک بێت مۆبایلەکە ڕوونما تاڤگەییەکە لە خۆ دەگرێت کە ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن شاومییەوە نمایش کرا، هەرچۆنێک بێت تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە لە لایەن کۆمپانیاکەوە ئاشکرا نەکراوە و ئەمانە تەنها پێشبینین



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tQfPwv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە