وێنەی زیندوو و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Mi 11 Ultra لە لایەن یوتیوبەرێکەوە ئاشکرا کرا و دزەی پێ کرا

 

مۆبایلی ڕاینەگەیاندراوی Mi 11 Ultra لە لایەن یوتیوبەری فلیپینی Tech Buff PH تایبەتمەندییەکانی و وێنە زیندووەکانی خرانە ڕوو، هەروەها ئەو ڤیدیۆیەی کە لە یوتیوب بڵاوی کردۆتەوە و مۆبایلەکەی بە شێوەیەکی زیندوو بە دەستەوە گرتووە، سڕدراوەتەوە و پێدەچێت کارەکە بە زۆریش بێت، وا دانراوە مۆدێلی M2012K1G کە لەم دواییەدا لە لایەن Eurasian Economic Commission (EEC) لە ئەوروپا و India’s Bureau of Indian Standards (BIS) لە هیندستان بڕوانامەی وەر گرتووە، هەروەها کۆد نەیمی ئامێرەکە بریتییە لە ”Star-ئەستێرە“

 

بە پێی ئەو ڤیدیۆیە بێت مۆبایلەکە بە دوو ڕەنگ بەردەست دەخرێت کە ڕەنگی سپی و ڕەشە، لە دواوەیدا سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە 120 هێندە نزیککردنەوە ئەنجام بدات، هەروەها ڕوونمایەکی بچووک لە خۆ دەگرێت لە پاڵ کامێراکاندا کە ئاشکرای نەکرد کاری سەرەکی ئەو ڕوونما بچکۆلەیە چییە، ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێشبینی کراون بۆ مۆبایلەکە بریتییە لە ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +WQHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز بەردەست دەخرێت

 

 

هەروەها کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass Victus و بۆ یەکەمین جار مۆبایلێکی کۆمپانیای شاومی بڕوانامەی دژە ئاو و خۆڵ و تۆزی ئاست بەرز لە خۆ دەگرێت کە بڕوانامەی IP 68ـە، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و بیرگەی جۆری UFS 3.1 و جۆری ڕامی LPDDR5 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 67 وات دەکات، هەروەها پشتگیری بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە دەکات بە هێزی 10 وات

 

هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێرای دووەمی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت بۆ کامێرای گۆشە فراوان و کامێرای سێیەمی لە جۆری دوور بینی دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بۆ نزیککردنەوەی 10 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 120 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ، هەروەها دووانە بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت کە پەرەی پێ دراوە لە لایەن کۆمپانیای بەناوبانگی Harman Kardon

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tOmas9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە