تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەر بۆ کار پێ کردنی یاری Mass Effect Legendary Edition بڵاو کرایەوە

 

یاری Mass Effect Legendary Edition کە لە ڕۆژی 14 مانگ مانگی 5 بڵاو دەکرێتەوە، ئەمڕۆ تایبەتمەندییەکانی پێویستی کۆمپیوتەر بۆ کار پێ کردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر لە لایەن کۆمپانیای درووستکەری یارییەکە BioWare بڵاو کرایەوە، تا ڕادەیەک کەمترین تایبەتمەندی کۆمپیوتەر بۆ کار پێ کردنی یارییەکە گونجاوە، بەڵام تایبەتمەندی پێشنیار کراو بۆ کار پێ کردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر لەوانەیە هەموو کەسێک بەدەستی نەهێنێت

 

یاری Mass Effect یەکێکە لەو یارییە RGBـیانەی کۆمپیوتەر کە زۆرترین خواستنی لەسەرە لە جیهاندا، هەروەها وەشانە نوێ کراوەکەی بە ناوی Mass Effect Legendary Edition کە لە مانگی 5 ئەمساڵ بڵاو دەبێتەوە، ئەمانە کەمترین تایبەتمەندی و تایبەتمەندی پێشنیار کراون بۆ کار پێ کردنی یاری Mass Effect Legendary Edition لەسەر کۆمپیوتەر:

 

کەمترین تایبەتمەندی بۆ کار پێ کردنی یارییەکە:

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel Core i5-3570 و لە ئەی ئێم دی AMD FX-8350.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا Nvidia GeForce GTX 760 و لە ئەی ئێم دی AMD Radeon 7970 یاخوود AMD Radeon R9 280X(بە دوو گێگابایت میمۆرییەوە یاخوود زیاتر).

 

ڕام: 8 گێگابایت.

 

بیرگە: 120 گێگابایت.

 

 

________________________

 

 

تایبەتمەندی پێشنیار کراو بۆ کار پێ کردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر:

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel Core i7-7700 و لە ئەی ئێم دی Ryzen 7 3700X.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا Nvidia GeForce GTX 1070 و لە ئەی ئێم دی AMD Radeon Vega 56(بە 4 گێگابایت میمۆرییەوە یاخوود زیاتر).

 

ڕام: 16 گێگابایت.

 

بیرگە: 120 گێگابایت.

 

___________________________

 

وەک لە سەرەتاشەوە ئاماژەمان پێ کرد کەمترین تایبەتمەندی بۆ کار پێ کردنی یارییەکە لەوانەیە زۆرینەی بەکارهێنەران بەدەستی بخەن، بەڵام تایبەتمەندی پێشنیار کراو بۆ کار پێ کردنی یارییەکە بۆ هەموو کەسێک بەدەست نایەت و نرخی گرافیک کارد و پرۆسێسەرەکان گرانن کە پێشنیار کراون، پاشان دەبێت چاوەڕوانی ڕۆژی 14 مانگی 5 بین تاوەکو دەرئەنجامەکانی ئەم تایبەتمەندییانە ببینین بۆ کار پێ کردنی یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر و پاشان بڕیاری کۆتایی بدەین



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2MHLBuO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە