بە فەرمی مۆبایلی گالەکسی M12 بە پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M12 ئەمڕۆ لە وڵاتی ڤێتنام نمایش کرا، مۆبایلەکە تاڕادەیەک تایبەتمەندییەکانی لە مۆبایلی گالەکسی A12ـەوە نزیکە تەنها پاترییەکەی نەبێت کە قەبارەیەکی گەورەی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری هەیە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 15 وات دەکات لە رێگەی دەرچەی Type-Cـەوە، سامسۆنگ بەڵێنی ئەوە دەدات پاترییەکەی بەرگەی 24 کاتژمێر کار کردن بگرێت بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە ماڵپەڕەکان بە بەکارهێنەرانی وای فای، هەروەها بەڵێن دەدات بەرگەی 23 کاتژمێر بگرێت بۆ تەماشا کردنی ڤیدیۆ، هەروەها نزیکی 5 ڕۆژ بۆ کار پێ کردنی میوزیک

 

دەتوانیت ڤیدیۆ و ماڵپەڕەکان لە ڕوونما قەبارە 6.5 ئینجییەکەی مۆبایلەکە تەماشا بکەیت کە لە جۆری PLS LCDـیە بە ڕوونی +720p و ڕەهەندی 20:9 و یەک بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت

هەروەها لە بەشی دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە ڕوونی سەرەکییەکەیان 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە و هەروەها دوو کامێرا بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرایەکی سێڵفی کە لە نێو نۆچێکی شێوە دڵۆپەدا جێگیر کراوە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

 

سامسۆنگ ناوی ئەو چیپسێتەی ئاشکرا نەکردووە کە لەسەر مۆبایلەکە جێگیر کراوە بەڵام ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی کردووە کە (8x Cortex-A55, Mali-G52 MP1 GPU)ـیە بەو پێیە بێت چیپسێتی Exynos 850 دەبێت و بە بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت

ئەمڕۆ بەردەست دەبێت لە وڵاتی ڤێتنام بە تەنها هەردوو قەبارەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت، سامسۆنگ نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە بە فەرمی، هەروەها بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و سەوزێکی شین باو بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Llortp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە