کۆمپانیای کواڵکۆم و LofeIt هاوبەشی پێک دەهێنن بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاپتیکی پێشکەوتوو

 

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، ئێمە باسی چەندین تایبەتمەندییە نوێیەکانمان کرد کە لە یەکەمین وەشانی پێشبینینی ئەندرۆید 12ـدا کرد کە دەرکەوتووە، بەڵام تایبەتمەندییەک کە باس کردنی سارد بێت و باس نەکرا بریتی بوو لە دووانە هاپتیک(لە زمانی کوردیدا بە مانای دەست لێدان یاخوود هەست دێت) بۆ کاریگەری دەنگ کە ئامانجی ئەوەیە هاپتیکی باشکراو بگەیەنێت، لەوانەیە یاری کردن لەسەر مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید زۆر زۆر بن، کواڵکۆم و گووگڵیش کار دەکەن بۆ گونجاندنی هاپتیکی باش کراو بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید، کواڵکۆم ئەمڕۆ ڕایگەیاند هاوبەشییان پێک هێناوە بۆ پەرەپێدانی و ڕاگەیاندنی هاپتیکی پێشکەوتوو بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید

 

کۆمپانیای Lofelt لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر ئەو بابەتە ئاشکرای کرد کە لەگەڵ کوالکۆم کاردەکات بۆ گەیاندنی “چوارچێوەی نەرمەواڵەی هاپتیکی جیهانی کە بە شێوەیەکی بنچینەیی لەسەر چیپسێتەکانی کواڵکۆم سناپدراگۆن کاردەکات، بۆ ئەوەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید لەگەڵ هاپتیکەکانی نەوەی داهاتوو بۆ یارییە ڤیدیۆییەکان و ئەزموونەکانی تر باشتر بکات”

 

لە قسەکردن دەربارەی هاوبەشییەکە سەرۆکی تەکنیکی کۆمپانیاکە Gwydion ap Dafydd دەربارەی بابەتەکە وتی:”تێکەڵکردنی هاپتیکەکانی ئێمە لەگەڵ پلاتفۆرمی سناپدراگۆن، نەوەیەکی نوێ لە ئامێرەکانی ئەندرۆید دروست دەکات کە ئەزموونی هاپتیکێکی دەوڵەمەند و سرووشتی دەگەیەنێت”



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZF30ai
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە