بیستۆکی بێتەلی Lenovo ThinkBook Pods Pro بە باشتر کراوی بۆ مایکرۆسۆفت Skype و Teams لە چین نمایش کرا

 

 

کۆمپانیای زەبەلاحی چینی لینۆڤۆ، نوێترین بیستۆکی بێتەلی خۆی لە وڵاتی چین نمایش کرد لە براندی ThinkBook لە ژێر ناوی Lenovo ThinkBook Pods Pro، بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی کڕیارەکانی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە، ئەم بیستۆکە بێتەلە نوێیە دیزاینێکی جیاواز و تایبەتمەندی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە لە بیستۆکێکی بێتەلی Bluetoothـی ئاساییدا بە دی ناکرێت

 

سەرەتا دیزاینی بیستۆکەکە هاوشێوەی لاپتۆپ و ئێکسسواراتەکانی دیکەی زنجیرە و براندی ThinkBookـە، بە پێچەوانەی زۆرینەی بیستۆکە بێتەلەکانی بازاڕ، کەیسی بارگاوی کردنەوەکەی دەکرێتەوە و دادەخرێت، هاوشێوەی کەیسی بیستۆکی Anker Soundcore Liberty Air 2 Pro، دەربارەی تایبەتمەنییە جیاواز و بێ هاوتاکان، جگە لە Bluetooth، ئەم بیستۆکانە توانایان هەیە لە ڕێگەی USBـەوە پەیوەست بکرێت بە کۆمپیوتەرەوە، هەروەها ئەپی Lenovo Bud’dy بەردەستە بۆ بەڕێوەبردنی بیستۆکەکان

 

 

 

 

زیاتر ئەم بیستۆکانە باشتر دەکرێن بۆ هەردوو ئەپ و خزمەتگوزاری Microsoft Skype و Microsoft Teams لەگەڵ ئاماژەی دەست لێدانی تەرخانکراو بۆ قبوڵکردن و پەسەندکردنی پەیوەندییەکان، لەبەرئەوەی دەتوانرێت بە دوو ناوەندەوە پەیوەست بکرێت، ئاسانە لە نێوان ئامێرەکاندا ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدات

 

کێشی بیستۆکە بریتییە لە نزیکەی 3.57 گرام، دووانە مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت و پشتگیری تایبەتمەندی ENC (Environmental Noise Cancellation) دەکات، سەیرە لە کاتێکدا دەستەواژەی پرۆ بەکار هاتووە و بیستۆکەکە پشتگیری لە ANC (Active Noise Cancellation) ناکات

 

بیستۆکەکە لەگەڵ کەیسەکیدا تەنها 30 خوولەکیان پێویست دەبێت بۆ بارگاوی بوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا توانای بەرگە کردنی 2 کاتژمێر پەیوەندی هەیە بە بێ کەیس و 20 کاتژمێر بە کەیسەوە، نرخی بیستۆکەکە بریتی دەبێت لە 999 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 155 دۆلاری ئەمریکی

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3pNzSYU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە