وادەی نمایش کردنی مۆبایلی IQOO Neo 5 دیاری کرا

 

 

بە فەرمی IQOO وادەی نمایش کردنی مۆبایلی IQOO Neo 5 دیاری کرد لە وڵاتی چین کە وا بڕیارە ببێتە مۆبایلێک کە بکووژی ئاست بەرزەکان بێت واتە Flagship Killer بێت، IQOO ڕۆژی 16 مانگی داهاتووی دیاری کردووە بۆ نمایش کردنی ئەم بەرهەمە نوێیە

 

ئەوەندەی زانیاری دزەپێکراو هەبێت خاوەن ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر دەکرێت و بژاردەی بیرگە و ڕامی تاوەکو 256 گێگابایت بیرگە و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت و کار بە وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات

 

 

لە دواوەیدا سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت بە هەستەوەری Sony IMX 598 و دووەمیان ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ دەبێت بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ دەبێت

 

پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و نرخی پێشبینی کراو بۆ مۆبایلەکە بریتییە لە 2999 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 465 دۆلاری ئەمریکی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kxd9zt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە