گووگڵ لە کۆتاییدا نیشانە تایبەتمەندییەکانی iOSـی بۆ ئەپی Gmail زیاد کرد

 

 

گووگڵ لە کۆتاییدا نیشانە تایبەتمەندییەکانی(Privacy Labels) کۆگای Apple App Store بۆ ئەپی Gmail لەسەر iOS زیاد کرد، نزیکەی مانگێک پێش ئێستا ماڵپەڕی Mac Rumors وتی ”زۆر دەخایەنێت بۆ زیاد کردنی نیشانە تایبەتمەندییەکانی کۆگاکە لە لایەن گووگڵەوە بۆ ئەپەکان لەسەر سیستەمی iOS“ بەڵام وا دیارە گووگڵ بە زوویی زیادی کرد، وە ئەپەکە دەبێتە دووەمین ئەپ کە بۆی زیاد کرابێت پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە بۆ ئەپی Youtube زیاد کرا

 

 

ئەم نیشانە تایبەتمەندییانە شوێنی بەکارهێنەر و ناسنامەی بەکارهێنەر و مێژووی گەڕانی بەکارهێنەر و کڕینەکانی بەکارهێنەر و چەندین زانیاری و داتای دیکەی بەکارهێنەر هاوبەشی پێ دەکات لەگەڵ ڕیکلامکەرەکانی لایەنی سێیەم، هەروەها هەرچەندە نیشانە تایبەتمەندییەکانی کۆگاکە بۆ ئەپی Gmail زیاد کراوە، بەڵام گووگڵ هیچ نوێ کردنەوەیەکی بۆ ئەپەکە ڕەوانە نەکردووە و نزیکەی دوو مانگ دەبێت، ئەپڵ لە مانگی 12 ساڵی پارەوە نیشانە تایبەتمەندییەکانی کۆگاکە بۆ ئەپەکان زیاد دەکات بەڵام گووگڵ خاو بووە لەو باسەدا، گووگڵ لە سەرەتای مانگی 1ـدا وتی نیشانە تایبەتمەندییەکانی کۆگاکە زیاد دەکات بۆ ئەپەکانی بەڵام بە شێوەی ‘ئەم هەفتە نا هەفتەیەکی دیکە’ بەردەوام بوو تاوەکو ڕۆژی 20 مانگی 1 و یەکەمین ئەپی گووگڵ نیشانە تایبەتمەندییەکانی کۆگاکەی بۆ زیاد کرا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZHrTSO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە