لە وەشانی iOS 14.5 دەتوانیت لە ڕێگەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watchـەوە ئایفۆنەکەت بکەیتەوە کاتێک ماسکت بەستووە

لەگەڵ بڵاو کردنەوەی یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 14.5 بۆ گەشەپێدەران، ئەپڵ چارەسەری بۆ کێشەی نەکردنەوەی ئایفۆنەکان لە رێگەی Face IDـیەوە بۆ ئەوانەی ماسکیان بەستووە تاڕادەیەک کردووە، لە ئێستادا بۆ ئەو کەسانەی کە ماسکیان بەستووە لە ڕێگەی Face IDـیەوە ئایفۆنەکانیان ناکرێتەوە و پێویستە بە پاسۆورد بیکەنەوە کە ئەمەش کردارێکی تا ڕادەیەک بێزارکەرە

 

 

لە وەشانی iOS 14.5 بژاردەیەکی نوێ هەیە، دەتوانیت ئایفۆنەکەت بکەیتەوە ئەگەر پەیوەست بێت یاخوود جووت بووبێت پێشووتر بە کاتژمێری زیرەکی Apple Watchـەکەت، ئەگەر تۆ کاتژمێرێکی زیرەکی Apple Watchـی کراوەت لە دەست بێت و بە ئاسایی تایبەتمەندی Face ID لە ئایفۆنەکەتدا بەکار بهێنیت، ئایفۆنەکەت دوای سکان کردنی بەشێکی دەموچاوت دەکرێتەوە و هەست بە جووڵانەوەیەک دەکەیت و ئاگادار کردنەوەیەک بە کاتژمێرە زیرەکەکەت دەگات و ئاگادارت دەکاتەوە پرۆسەی کردنەوەی ئایفۆنەکەت سەرکەوتوو بووە، هاوشێوەی کردنەوەی ماکەکان لە ڕێگەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watchـەوە

 

 

هەروەک لە لایەن ماڵپەڕی Engadgetـەوە تێبینی کراوە، ئەم تایبەتمەندییە دەبێت بە دەستی چالاک بکرێت بۆ بەکارهێنەران و بژاردەی ”قوفڵ کردنەوەی ئایفۆنەکەت“ لە نێو کاتژمێرە زیرەکەکەتدا بوونی دەبێت و بۆ کڕینی ئەپ و یاری و شتەکانی دیکە لە کۆگای App Store یاخوود کڕینی هەر شتێک لە هەر کۆگایەک ئەم کردارە کار ناکات و پێویستە بە تەواوی بە Face ID یاخوود لە ڕێگەی پاسۆوردەوە بسەلمێندرێت، هەروەها وەشانی iOS 14.5 تایبەت بە گەشەپێدەران چەند تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردووە وەک پشتگیری کردن لە نوێترین دەسکە بێتەلەکانی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس، کار پێ کردنی دووانە سیم کارد بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم، پشتگیری کردنی AirPlay 2 بۆ خزمەتگوزاری وەرزشی +Fitness و زیاتر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3raGW35
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە