بە فەرمی مۆبایلی Huawei P40 4G بە چیپسێتی Kirin 990 نمایش کرا

 

نزیکەی ساڵێک بەسەر بڵاو کردنەوەی مۆبایلی هواوەی پی 40ـدا تێدەپەڕێت کە جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمی لێ بڵاو کرایەوە، ئێستا جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم لە مۆبایلەکە بڵاو کرایەوە کە تەنها جیاوازی لە جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم ئەوەیە چیپسێتی Kirin 990 4G لەسەر جێگیر کراوە، تەواوی تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەک جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەمە

 

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و هەستەوەری سێ دووری لە خۆ دەگرێت و لە دواوەیدا سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و دووەمیان بۆ گۆشە فراوانە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و سێیەمینیان بۆ تێلەفۆتۆیە بۆ نزیککردنەوەی 3 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ

 

 

بە ڕەنگی ڕەشی تاریک و سیلڤەر بەردەست دەخرێت و سبەینێ لە کۆگا سەرهێڵییەکانی چین دەست بە فرۆشتنی مۆبایلەکە دەکرێت بە نرخی CNY 3,998 کە بە نزیکی دەکاتە 618 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aZVWvr
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە