بە فەرمی مۆبایلی Huawei Mate X2 بە دیزاینێکی نوێ و تایبەتمەندی بەرزەوە نمایش کرا

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای هواوەی کەمێک پێش ئێستا لە ئەنجامدانی بۆنەیەکدا لە وڵاتی چین مۆبایلی چەماوەی Huawei Mate X2 نمایش کرد کە وەشانێکی باشتر کرا و شێوازێکی نوێی دیزاینی چەمانەوەیە هاوشێوەی Galaxy Foldـەکان، مۆبایلە چەماوەکە لە خاوەن دوو ڕوونمایە کە سەرەکییەکەیان قەبارەی 8 ئینجە و ڕوونی بریتییە لە 2480 * 2200 پێکسڵ و دووەمیان قەبارەی 6.45 ئینجە و ڕوونی بریتییە لە 2700 * 1160 و هەردوو ڕوونماکە لە جۆری OLEDـن و تێکڕای نوێ بوونەوەیان 90 هێرتزە، بەڵام ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 180 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی ڕوونمای دووەم بریتییە لە 240 هێرتز، هەروەها ڕوونمای سەرەکی 413ppiـیە و ڕوونمای دووەم 456ppiـیە

 

 

مۆبایلەکە چیپسێتی Kirin 9000 قەبارە 5 نانۆمەتری لەسەر جێگیر دەکرێت و بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەخرێت، لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرا دەبێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و هاوێنەکەی لە لایەن کۆمپانیای Leicaـەوە بەرهەم هاتووە و کامێرای دووەمی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە بۆ چرکاندنی وێنەی گۆشە فراوان و کامێرای سێیەم لە جۆری تێلەفۆتۆیە و کامێرای چوارەم لە جۆری دوور بینییە کە توانای هەیە 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ ئەنجام بدان

 

 

هەروەها مۆبایلەکە کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 دەکات کە توانای هەیە بە نیو کاتژمێر 50% پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە، مۆبایلەکە یەکەمین مۆبایل دەبێت نوێ کردنەوەی سیستەمی وەگەڕخەری نوێی هواوەی Harmony OSـی لە مانگی 4 ئەمساڵدا پێ بگات

 

 

بە 4 ڕەنگی نایاب و جیاواز بەردەست دەخرێت و نرخی بریتی دەبێت لە 17999 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 2785 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و نرخی 18999 یوانی چینی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت کە بە نزیکی دەکاتە 2940 دۆلاری ئەمریکی

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dvz48O
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە