سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS لە مانگی 4 ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی ڕایگەیاند سیستەمە وەگەڕخەرەکەی خۆی کە ناوی Harmony OSـە لە مانگی 4 ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها مۆبایلی چەماوەی Huawei Mate X2 کە ئەمڕۆ نمایش کرا لە یەکەمین کۆمەڵە دەبێت کە نوێ کردنەوەی سیستەمە وەگەڕخەرەکەیان پێ بگات

 

جگە لەم ڕاگەیاندنە، هواوەی هێشتا لیستی ئەو ئامێرانەی کە بۆ سیستەمە وەگەڕخەرە گونجاون ڕانەگەیاندووە و ئاشکرای نەکردووە، بەڵام کۆمەڵە مۆبایلێک پێشبینی دەکرێت لە یەکەمین کۆمەڵەکان و دواتر بن کە لە خوارەوەدا باسی دەکەین

 

 

لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Huawei بۆ ساڵی 2020 وەشانی دووەمی سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS ڕاگەیاندرا کە پشتگیری بۆ کاتژمێری زیرەک و ئامێرە زیرەکەکانی نێو ماڵ و سیستەمی ئۆتۆمبێل و بە دڵنیاییشەوە مۆبایلە زیرەکەکان، هواوەی دەست بە ڕەوانە کردنی وەشانەکە دەکاتە بۆ ئەو مۆبایلانەی کە پێشووتر سیستەمێکی وەگەڕخەریان لەسەر جێگیر کراوە و پێدەچێت لە داهاتوودا مۆبایلێک کە هەر لە بنەچەوە ئەم سیستەمەی لەسەر جێگیر کرابێت نمایش بکات

 

لە مانگی 12 ساڵی پار وەشانی تاقیکاری Harmony OS 2.0 بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بڵاو کرایەوە و بۆ زنجیرەی Huawei P40 و زنجیرەی Huawei Mate 30 و تابلێتی Huawei MatePad Pro بەردەست دەبێت لە چین، هەرچۆنێک بێت پێدەچێت ئەمانە یەکەمین مۆبایلەکان بن کە وەشانی سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS پێ دەکات لەگەڵ زنجیرەی Huawei Mate 40ـیش و مۆبایلی چەماوەی Huawei Mate X2



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZDU98L
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە