جۆرایەتی یاری Halo Infinite باشتر دەردەکەوێت لە دوای بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەکی 4K لە یارییەکەدا

 

 

یەکەمین ئەزموونی یاری Halo Infinite کە مافە گەورە دەستوورییەکەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە لە مانگی 7 ساڵی پار بینیمان، وەک پێشبینی نەدەکرا جۆرایەتی(گرافیک)ـی یارییەکە زۆر خراپ دەردەکەوێت بۆ نەوەیەکی نوێی یاری زەبەلاحی وەک Halo، ئەم دەرکەوتنەش لە demoـی یارییەکە بوو لەسەر کۆمپیوتەر، یارییەکە لە دوای چەند هەفتەیەک لە بەردەست خستنی demoـکە دواخرا بۆ ساڵی 2021 بۆ دڵنیابوونی تیمی پەرەپێدەری یارییەکە لەوەی کاتی تەواویان هەبێت بۆ ئەوەی ئەزموونی یاری نوێی Haloـمان پیشان بدەن

 

 

بەڵام ئەمڕۆ، گەشەپێدەر 343 Industries چەند وێنەیەک(Screenshot)ـێکی لە یاری Halo Infinite لەسەر کۆمپیوتەر بە جۆرایەتی 4K بڵاو کردەوە و وا دەردەکەوێت کە گۆڕانکاری زۆر زۆر گەورە ڕووی دابێت لە ڕووی جۆرایەتییەوە، چوونکە ئێستا بە تەواوەتی جۆرایەتی بەرزە و شایەنی ئەوەیە پێی بوترێت یارییەکی زنجیرەی Halo بەناوبانگ، وەک بیرخستنەوەیەک، یارییەکە لە ئەم ساڵدا بڵاو دەکرێتەوە بەڵام کاتێکی دیاری کراوی تاوەکو ئێستا بۆ دیاری نەکراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dNoom1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە