بە فەرمی مۆبایلی Galaxy F62 بە چیپسێتی Exynos 9825 و پاترییەکی قەبارە 7000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

 

بە فەرمی دوای زۆرترین دەنگۆکان لە بارەی مۆبایلی Galaxy F62ـەوە کە دووەمین نەوەی زنجیرەی Fـە ئەمڕۆ نمایش کرا لە کۆگای سەرهێڵی Flipkartـی هیندستان، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجییە لە جۆری Super Amoled بە ڕوونی +FHD و لە خۆ گرتنی چاڵێکی ڕوونما لە سەرەوەدا کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ

 

 

هەروەها لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX682 و کامێرای دووەمی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و کامێرای سێیەمی بۆ قووڵییە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و کامێرای چوارەمی بۆ ماکرۆیە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ

 

 

هەروەها چیپسێتی Exynos 9825 لەسەر جێگیر کراوە کە قەبارەی 7 نانۆمەترییەوە چیپسێتێکی ئاست بەرزە و پێشووتر لەسەر زنجیرە مۆبایلی گالەکسی Note 10 جێگیر کراوە، بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

لە هەمووی گرنگتر، پاترییەکی زەبەلاحی قەبارە 7000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت، هەروەها پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت و بە وەشانی ئەندرۆید 11 و ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 3.1 بەردەست دەخرێت

 

 

بە هەر سێ ڕەنگی سەوزی لەیزەری و شینی لەیزەری و خۆڵەمێشی لەیزەری بەردەست دەخرێت و بە کاتژمێر 12 نیوەڕۆ لە ڕۆژی 22 مانگ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە کۆگای سەرهێڵی Flipkart لە هیندستان بە نرخی 330 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 358 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jMt8JG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە