تایبەتمەندییەکان و نرخی مۆبایلی Galaxy A72 دزەی پێ کرا

 

لە مانگی 9 پار ساڵەوە دەنگۆکان و هەواڵە دزەپێکراوەکان زیاتر و زیاتر دەبن لە بارەی مۆبایلی Galaxy A72ـەوەوە، بە پێی وتەی ڕاپۆرتەکە هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی واتە Galaxy A71 سەرەتا کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانی تۆڕی نەوەی چوارەم لە مۆبایلەکە بەردەست دەخات و دواتر وەشانی تۆڕی نەوەی پێنجەم بەردەست دەخات

 

دزەپێکەر Roland Quandt لە ماڵپەڕی WinFuture ئاماژە بە نرخ و دیزاین و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Galaxy A72 4G دەدات و دەڵێت ئەو تایبەتمەندییەی لە نەوە نوێیەکەدا دەبێت و لە نەوەکانی پێشوو بوونی نەبووە کامێرای تێلەفۆتۆ و بڕوانامەی IP بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆزە، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی دەبێت لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت و کامێرایەکی سێڵفی لە جۆری چاڵ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە

 

هەروەها لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرا دەبێت بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ(2 هێندە نزیککردنەوە) و کامێرایەکی 12 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ، پێشووتر وەها باس کرابوو مۆبایلەکە خاوەن 5 کامێرا دەبێت لە دواوەیدا و هیچ کامێرایەکی نزیککردنەوە لە خۆ ناگرێت

 

سەرنجڕاکێشە، مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی IP 67 دەبێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Galaxy A52ـش خاوەنی هەمان بڕوانامەی دژە ئاو و خۆڵ و تۆز بێت، هەروەها مۆبایلەکە لاشەکەی لە پلاستیک بەرهەم هاتووە و پشتگیری دووانە سیم کارت دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری دەبێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات و بە وەشانی ئەندرۆید 11ـەوە بەردەست دەخرێت

 

بەداخەوە، سەرەڕای ئەم تایبەتمەندییە نوێیە سەرنجڕاکێشانە، پێدەچێت مۆبایلەکە چیپسێتی ئاست ناوەندی کۆمپانیای کواڵکۆمی ساڵی پار کە Snapdragon 720Gـیە لەسەر جێگیر بکرێت، هاوشێوەی Galaxy A71 4G کە Snapdragon 730 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شین و وەنەوشەیی بەردەست دەخرێت

 

دزەپێکەرەکە ئاماژەی بە نرخی بەرهەمەکە داوە و پێی وایە نرخی 449 یۆرۆ(544 دۆلار) دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها 509 یۆرۆ(617 دۆلار) دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZhqxxM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە