بە فەرمی کۆمپانیای Ford هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Google پێک هێنا

بە فەرمی کۆمپانیای تەکنەلۆژی گووگڵ و کۆمپانیای درووستکەری ئۆتۆمبێل فۆرد هاوبەشیان لە کارێکی نوێ پێک هێنا، کە بریتییە لەوەی تاوەکو ساڵی 2023 ملیۆنان ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای فۆرد سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر بکرێت، شۆفێران دەتوانن سوود وەر بگرن لە یاریدەدەری کەسی گووگڵ و نەخشەی گووگڵ و زیاتریش و ئەپەکانی دیکەی ئەندرۆیدیش کە گونجاون بۆ ئۆتۆمبێلەکان بەردەست دەبن بە بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ مۆبایلێکی زیرەکی ئەندرۆید هەبێت

 

لە ڕێگەی یاریدەدەری کەسی گووگڵەوە دەتوانیت ڕەوشی کەش و ھەوا بزانیت و گەرمی و ساردی نێو ئۆتۆمبێلەکەت ڕێک بخەیت و هەندێک کێشەی چاککردنەوە دەست نیشان بکات بە گوێرەی وتەی فۆرد بێت، هەروەها بۆ ئەوانەی کە ئایفۆن بەکار دەهێنن تۆڕە مەبن، سیستەمە نوێیەکەی فۆرد پشتگیری لە CarPlay دەکات و وەک هەڵبژاردەیەکیش پشتگیری لە یاریدەدەری Amazon Alexa دەکات

 

فۆرد ئاماژەی بەوە نەداوە کام لە ئۆتۆمبێلەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر دەکرێت، بەڵام ئاماژەی بەوە داوە تاوەکو ساڵی 2023 ملیۆنان ئۆتۆمبێل لە براندەکانی فۆرد و Lincoln بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدەوە بەردەست دەبن، جگە لە وڵاتی چین کە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵی تێدا بە تەواوەتی قەدەغە کراوە و گووگڵ دەڵێت سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەبێتە جێگرەوەی سیستەمە تایبەتەکەی بلاکبێری بە ناوی QNX بۆ ئۆتۆمبێلەکان

 

هەروەها گووگڵ و فۆرد هاوبەشییەکی شەش ساڵەیان واژوو کردووە بۆ دابین کردنی خزمەتگوزارییە هەورییەکانی کۆمپانیای گووگڵ بۆ ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد، هەروەها فۆرد و گووگڵ تیمێکی نوێ بە ناوی Upshift پێک دەهێنن کە لە کارمەندانی هەردوو کۆمپانیاکە پێک دێت و کاریان دۆزینەوە و داهێنانی نوێیە لە بوارە تەکنەلۆژی و بوارە جیاوازەکانی دیکە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tkikqo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە