بە فەرمی یاری Final Fantasy VII Remake: Intergrade بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 5 لە ڕۆژی 10 مانگی 6 بڵاو دەبێتەوە

 

 

یاری Final Fantasy VII Remake یەکێکە لە چوانتربن یارییەکان کە تۆ بتوانیت و بتەوێت یاری پێ بکەیت لە هەر جۆرە نەوەیەکی پێشووی کۆنسۆڵ، بەڵام ئێستا وا دیاری باشتر دەردەکەوێت لەو کاتەی ستۆدیۆی Square Enix ڕایگەیاند کار لەسەر وەشانێکی باشتر کراوی یارییەکە بە ناوی Final Fantasy VII Remake: Intergrade دەکات بۆ سەکۆی پلەیستەیشن 5 و پلانی وایە لە ڕۆژی 10 مانگی 6 ئەمساڵ بڵاوی بکاتەوە، کۆمپانیاکە ئەم ڕاگەیاندنەی لە ماوەی پێشکەشکردنی State of Play کۆمپانیای سۆنی ئاشکرا کرد

 

 

 

ئەم جۆرەیان لە ڕووی گرافیکەوە باشتر کراوە، ڕووناکی ڕاستەقینەتر و تەم و مژی زیاتر دیاری دەکات، بە دوو مۆدی گرافیکی بەردەست دەبێت کە یەکێکیان پشتیگری لە 60 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات و ئەویتریان جەخت لەسەر ڕوونی 4K دەکاتەوە

 

 

 

ئەگەر تۆ ئێستا خاوەنی یارییەکە بیت لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 4، دەتوانیت بە خۆڕایی لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 5 یارییەکە بەدەست بهێنیت لە کاتی بەردەست بوونی، بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە، بەشێکی نوێ لە یارییەکە بە ناوی Yuffie زیاد کراوە کە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی بە خۆڕایی لە پلەیستەیشن 4ـەوە ئەبنە خاوەنی یارییەکە لەسەر پلەیستەیشن 5 دەبێت لە نێو یارییەکەدا بەشە نوێیەکە بکڕن، بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ لە پلەیستەیشن 5ـەوە بیکڕیت بە خۆڕایی دەبیتە خاوەنی بەشەکە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZOPZLw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە