بە فەرمی دوو یاری FFVII بۆ مۆبایل لە ڕێگادان، دانەیەکیان لە جۆری Battle Royale دەبێت

 

بە فەرمی Square Enix ڕایگەیاند دوو یاری نوێ بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بڵاو دەکەنەوە کە سەر بە گەردوونی Final Fantasy VIIـن، دانەیەکیان لە جۆری Battle Royale دەبێت و ئامانجیان وایە لە ساڵی 2021 بڵاوی بکەنەوە، دانەیەکیان لە ژێر ناوی Final Fantasy VII Ever Crisis دەبێت ە کۆکراوەی هەموو یارییەکان و چیرۆکەکانی Final Fantasy VII Ever Crisis دەبێت وەک (Final Fantasy VII, Advent Children, Before Crisis, Crisis Core, and Dirge of Cerberus) و لە کاتێکی نەزاندراوی ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە

 

 

 

بە پێی بڵاو کراوەی فەرمی بێت Final Fantasy VII Ever Crisis ئەزموونێکی تاک یاریزان بەرجەستە دەکات و تەواوی هێڵی کاتی گەردوونی Final Fantasy VII بەردەست دەخات و چەشنی Square Enix RPG وەردەگرێت و هەموو ئەمانە لە یەک یاری کۆدەکاتەوە

 

 

 

هەردوو یارییەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و iOS بڵاو دەکرێنەوە، جۆری Battle Royale کە بە First Soldier ناودەبرێت لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها Ever Crisis کە کۆکراوەی هەموو گەردوونی Final Fantasy VIIـە لە یەک یاریدا لە کاتێکی نەزاندراوی ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sr6byM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە