بە فەرمی کۆمپانیای Expanscape لاپتۆپێکی نوێ بە 7 ڕوونمای جیاوازەوە ڕادەگەیەنێت

 

کۆمپانیایەک بە ناوی Expanscape ئامێرێکی نوێی زیرەک درووست دەکات کە زۆرترین ژمارەی ڕوونما لە خۆ دەگرێت کە 7 ڕوونمایە، لاپتۆپەکە ناوی Aurora 7ـە و لە ژێر باری Prototype(نموونەی سەرەتایی) دایە و 6 ڕوونما لە ڕوونمای سەرەکی بە قەبارەی جیاواز جیاواز جیا دەبنەوە

 

ڕوونمای سەرەکی لاپتۆپەکە قەبارەی 17.3 ئینجە و ڕوونی 4Kـیە و سێ ڕوونمای تری لاپتۆپەکە هەمان قەبارە و ڕوونی لە خۆ دەگرێت، هەروەها دوو ڕوونمای زیاد کراو لە لای چەپ و ڕاست بە قەبارەی 7 ئینج و ڕوونی 1200 پێکسڵ، هەروەها ڕوونمایەکی تەچ بە قەبارەی 7 ئینج و بە ڕوونی 1200 پێکسڵ، لەوانەیە بۆ کەسێکی ئاسایی و کارێکی ئاسایی ئەم لاپتۆپە زۆر نەگونجاو بێت، بەهۆی تەنها زۆری ژمارەی ڕوونماکانییەوە نا، بەڵکو بەهۆی کێش و ئەستووری، کێشی لاپتۆپەکە دەگاتە 26 پاوەند(بە نزیکی دەکاتە 11.793 کیلۆگرام) و ئەستووری 4.3 ئینجە.

 

کام گرافیک کارد توانای هەیە چوار ڕوونمای 4K کار پێ بکات بە باشی؟، بەداخەوە بۆ ئەم لاپتۆپە زەبەلاحە کۆمپانیاکە گرافیک کاردی ئاست ناوەندی Nvidia Ge Force GTX 1060 جێگیر کردووە لەگەڵ پرۆسێسەری Core i9-9900K و ڕامێکی 64 گێگابایتی، بەڵام لە داهاتوودا پێدەچێت کۆمپانیاکە بژاردەی گرافیک کاردی Nvidia RTX 2070 و پرۆسێسەرەکانی AMD Ryzen 9 3950x و Intel i9-10900K بەردەست بخرێت بۆ لاپتۆپەکە

 

هەرچەندە بە شێوەیەکی سەرەکی ئەم لاپتۆپە بۆ وێستگەی ئاسایشی مۆبایل درووست کراوە بۆ ئەوەی هەمیشە چالاک بێت، بەڵام بە پێی وتەی ماڵپەڕی Gizmodo بێت دەتوانرێت هەندێک یاریشی لەسەر تاقی بکرێتەوە، لاپتۆپەکە پاترییەکەی توانای بەرگەگرتنی نزیکەی 1 کاتژمێری هەیە کە زیاترە لەوەی پێشبینی کراوە و پاترییەکی قەبارە 148Wh تیادا بەکار هێنراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jDcfRD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە