گووگڵ جێگای Drive File Stream بە Google Drive for desktop دەگرێتەوە لەمساڵدا

 

گووگڵ بە فەرمی ڕایگەیاند بەنیازە لەمساڵدا جێگای Drive File Stream بە Google Drive for desktop بگرێتەوە، وەک دەزانین لە ئێستادا گووگڵ دوو جۆر بیرگەی هەوری بەردەست خستووە لە دێسکتۆپەکاندا، کە هەردوو بیرگەی هەوری Google Drive و Drive File Streamـن، کە یەکێکیان تایبەتە بە Business و دانەیەکیان توانای Backup و Sync هەیە و دیزاین کراوە بۆ بەکارهێنەرانی کەسی

 

 

لەمساڵدا، گووگڵ دەڵێت هەردوو جۆرە بیرگەکە دەبنە یەک، وە لە ژێر ناوی Google Drive for desktop بڵاو دەکرێتەوە، گووگڵ ڕوونی دەکاتەوە بۆ بەکارهێنەرانی Drive File Stream تەنها ناو گۆڕانێکە و هیچی تر، واتە هەموو کردارەکانی پێشووتر ئەنجام دەدات، واتە دەتوانن بە ئاسانی Backup و Sync بکەن لە ئەپی Drive File Streamـەوە بۆ Google Drive for desktop

 

 

هۆکاری گۆڕانەکەی ئەوەیە هەندێک لە بەکارهێنەرانی Google Workspace هەردوو جۆرە بیرگەکە sync دەکەن و دەبێتە هۆی سەرلێشێواندنی بەکارهێنەران و پەرەپێدەرانی IT بۆ بەڕێوبردنیان، لە وەشانی 45 ئەپەکەدا، Drive File Stream ئاگادارت دەکاتەوە لە بوون بە Google Drive for desktop، هەروەها وادەی سێ مانگ دەداتە ئەدمین و بەکارهێنەرانی کۆتایی Google Workspace بۆ گواستنەوەی زانیارییەکانیان پێش کۆتایی هاتنی تەواوی ئەپەکە، کڕیارەکان و بەکارهێنەرەکانی Google Workspace ئێستا دەتوانن لە وەشانی تاقیکاریدا Backup و Sync ئەنجام بدەن بۆ ئەزموونە نوێیەکەی گووگڵ، هەروەها گووگڵ دەڵێت هەرکاتێک بە تەواوی Google Drive for desktop ئامادەبوو بۆ Backup و Sync کردن لەسەر کۆمپیوتەر، گووگڵ زانیاری ورد تر و زیاتر بڵاو دەکاتەوە لە بارەیەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aLPNBx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە