ئێستا پانێڵی ڕەشی تاریکی Dbrand بەردەستە بۆ هەردوو جۆری کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5

 

 

لە دوای بڵاو کردنەوەی سکینی ڕەنگی ڕەشی تاریک بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 جۆری دیسک واتە جۆری ئاسایی(سیدی) ئێستا کۆمپانیای Dbrand بە هەمان ڕەنگ پانێڵی دیکەی بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 لە جۆری دیجیتاڵ(بێ دیسک) بەردەست خست و پێدەچێت لە مانگی 5 ئەمساڵ کۆمپانیاکە دەست بە فرۆشتنی بکات بە نرخی 60.95 دۆلار

 

 

پانێڵەکان لە لایەن Dbrandـەوە دیزاین کراونەتەوە و دەستکاری کراون، واتە تەنها ئەوە نییە کە ڕەنگەکە کرابێتە ڕەنگێکی ڕەشی تاریک بە بێ دەستکاری کردن، بەڵکو Dbrand دەڵێت ”بە تەواوەتی وردەکارییەوە درووست کراوە و بە جوانی دیزاین کراوەتەوە“، پێشووتر سۆنی هەڕەشەی لە کۆمپانیاکە کردووە و بەوە ترساندوویەتی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکە ئەگرنە بەر گەر نەوەستن لە درووست کردن و فرۆشتنی پانێڵی دەستکاری کراو بۆ کۆنسۆڵەکەیان، بەڵام Dbrand وەڵامی سۆنی دایەوە و وتی ”دەستکەوتێکی مەزنتان هەیە لە خراپ دیزاین کردنی بەرهەمەکان“، ”ئێمەش چارەسەرمان کرد“



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3s54rLl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە