دوێنێ، کۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند یاری تایبەتی Days Gone کە تایبەت بوو بە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4، لە بەهاری ئەمساڵ بۆ کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە نزیکەی 2 ساڵ دوای بڵاو بوونەوەی لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4، یارییەکە بە بزوێنەری Unreal Engine 4 درووست کراوە و پێویستی بە تایبەتمەندییەکانی زۆر بەهێزی کۆمپیوتەر نییە بۆ کار پێ کردنی، تەنها ئەوە نەبێت پێشنیار کراوە جۆری بیرگەی کۆمپیوتەرەکە لە جۆری SSD بێت و ڕامی 16 گێگابایت لە خۆ بگرێت
کەمترین تایبەتمەندی بۆ کار پێ کردنی یارییەکە:
سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10 64bit.
پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel Core i5-2500K@3.3GHz و لە ئەی ئێم دی AMD FX 6300@3.5GHz.
ڕام: 8 گێگابایت.
گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا Nvidia GeForce GTX 780 (3 GB) و لە ئەی ئێم دی AMD Radeon R9 290 (4 GB).
وەشانی DirectX: وەشانی 11.
بیرگە: 70 گێگابایت جێگا هەبێت.
تێبینی زیاد کراو: پێشنیار کراوە بیرگەکە لە جۆری SSD بێت و وا باشترە ڕامی کۆمپیوتەرەکە 16 گێگابایت کەمتر نەبێت.
______________________
تایبەتمەندی پێشنیار کراو بۆ کار پێ کردنی یارییەکە:
سیستەمی وەگەڕخەر: Windows 10 64bit.
پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel Core i7-4770K@3.5GHz و لە ئەی ئێم دی Ryzen 5 1500X@3.5GHz.
ڕام: 16 گێگابایت.
گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا Nvidia GeForce GTX 1060 (6 GB) و لە ئەی ئێم دی AMD Radeon RX 580 (8 GB).
وەشانی DirectX: وەشانی 11.
بیرگە: 70 گێگابایت بۆشایی هەبێت.
تێبینی زیاد کراو: پێشنیار کراوە بیرگەکە لە جۆری SSD بێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3dIephG
via IFTTT